زیانه‌كانی دانانی پێ له‌سه‌ر پێ

:: PM:08:10:11/01/2020 ‌

له‌ چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسییه‌كانی دانیشتن ده‌كرێ به‌و شێوه‌یه‌، به‌تایبه‌تی بۆ پێیه‌كان و به‌ گشتی بۆ هه‌موو جه‌سته‌، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ته‌واوی مه‌ترسییه‌كانن:

نەخۆشی دڵ و دەوالی و ئازاری جومگەکان

- دڵ تووشی ماندووبوونی ته‌واو ده‌بێت و په‌ستانی خوێن زیاد ده‌بێ، چونكه‌ ئه‌و پێیه‌ی له‌ ژێره‌وه‌یه‌، ده‌ماره‌كانی تووشی ته‌سكبوونه‌وه‌ ده‌بن كه‌ كێشه‌ بۆ سیسته‌می دڵ دروست ده‌كات.

- پێیه‌كان تووشی نه‌خۆشی "ده‌والی" ده‌بن كه‌ بریتییه‌ له‌ فراوانبوونی ده‌ماره‌كان و هێز له‌ پێ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

- ئازار له‌ جومگه‌كانی مل و پشت دروست ده‌بێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه‌ به‌ به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ به‌ دانیشتنی ماوه‌یه‌كی درێژ كه‌ پێیه‌كانت له‌سه‌ر یه‌ك بن، وا ده‌كات جومگه‌كان خوار بوه‌ستن و ئازاری بۆ دروست ببێ.

- سڕبوونی ده‌ست و پێیه‌كان و تووشبوونی له‌رزین دروست ده‌كات.

بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ نه‌بیت كه‌ سه‌رجه‌میان مه‌ترسین بۆ سه‌ر جه‌سته‌، پێویسته‌ به‌به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌یت، ئاگاداری خواردنیش بیت و ڕێژه‌ی كۆلسترۆلی زۆری تێدا نه‌بێت.



وشە - كوردۆ شابان