چاویلکە وەک خواردن بەسەر دەچێ

:: PM:08:15:11/01/2020 ‌

ئەو چاویلكەیەی بەكاری دەهێنی، پێویستە دوو ساڵ جارێك بیگۆڕی، دوا توێژینەوەی زانستی ئەمەی دەرخستووە، ئەگەر دەتەوێ چاوەكانت لە دەست نەدەی.

بەپێی ڕاپۆرتێكی بەریتانی، تیشكی خۆر، چاوی چاویلكەكان ورد وردە تێك دەدات و خانەكانی پێكهاتەكەی دەشێوێنێ، بەمەش لە جیاتی ئەوەی تیشكی سەروو بنەوشەیی بگەڕێنێتەوە كە ئامانجی سەرەكی چاویلكەكانی بەر خۆرە، تیشكەكە زیاتر دەكات و دەینێرێت بۆ چاوت.

بۆ داهێنانێک دەگەڕێن کە ماوەی چاویلکە بەسەر نەچێ
 
توێژەرانی وڵاتی بەڕازیل، ئێستە بەشوێن دۆزینەوەی داهێنانێكی نوێت، تا بتوانێ چاویلكەكان لە تێكچوون بپارێزێ، یان بتوانن فلتەر بۆ چاویلكە دابنێن، بۆ ئەوەی بەردەوام فلتەرەكەی بگۆڕی.

ڕێژەی تیشكی سەروو بنەوشەیی كە زیان بە چاو دەگەیەنێ لە ناوچەكانی زەوی بەپێی هێڵە تەریبە شاوڵییەكان، جیاوازییان هەیە، بۆ نموونە ئەو خۆرەی لە ئەوروپا لە خەڵك دەدات، لەبەر ئەوەی تیشكی سەروو بنەوشەیی زیاترە، زیانی زۆرترە لەو خۆرەی كە كوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵات لە خەڵك دەدات، ئەگەرچی خۆری ئەم ناوچانە بە تینتریشە، بەڵام زیانی كەمترە، بەڵكو بە پێچەوانەوە، سوودەكانی نەبڕاوەن.



وشە - كوردۆ شابان