لبنان.. خۆپێشاندان بەردەوامە و وڵات لە رووخانی ئابووری نزیك دەبێتەوە

:: PM:09:54:11/01/2020 ‌

خۆپێشاندانەكانی لبنان هاوكات لەگەڵ ئەوەی عێراق دەستیان پێ كرد، ئەمڕۆ شەموو هەزاران لبنانی رژانە سەر شەقامەكان و دروشمی جیا جیایان بەرز كردەوە  لە سایەی بوونی تەنگژەیەكی گەورەی سیاسی و ئابووری و نزیكبوونەوەی وڵات لە داڕمانی ئابووری بەهۆی پێكنەهێنانی حكوومەتی نوێ.
لبنانییەكان: ئێمە باجەكەی نادەین و حكوومەتێكی سەربەخۆمان دەوێت
ماوەی چەند مانگێكە لبنان بەدەست خراپترین تەنگژەی سیاسی و ئابوورییەوە دەناڵێنێت كە پارەی كاش كەمبووەتەوە و نرخی كاڵا سەرەكییەكان زۆر زیادی كردووە و بەهای لیرەی لبنانیش زۆر دابەزیوە لەبەرانبەر دۆلار و بودجەی وڵاتیش تووشی كورتهێنانی گەورە هاتووەتەوە و وای كردووە حكوومەت نەتوانێت هیچ پێشكەشی خەڵك بكات.

لە 17ی تشرینی یەكەمەوە لبنانییەكانی لەسەر شەقامن و لە گۆڕەپانەكانی ناڕەزایی لە بەیرووت و شارەكانیتر داوای گۆڕینی چینی سیاسی وڵات دەكەن و دوای مانگێك لەوە حكوومەت بە گوشاری خەڵك دەستی لەكار كێشایەوە و تا ئێستە كێشەی نەبوونی حكوومەت هەیە بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان لەسەر حكوومەتێكی سەربەخۆ وەك ئەوەی خەڵكەكە داوای دەكات.

ئەمڕۆ شەموو سەتان لبنانی لە بیرووت بەرەو تەلاری كۆمپانیای كارەبا چوون و ناڕەزایەتیان بەهۆی پچڕانی بەردەوامی تەزووی كارەبا پێشان دا و دواتر چوونە پێش كۆمەڵگەی بانكەكان و ئەو كۆتانەی بانكەكانیان رەت كردەوە كە خستوویانەتە سەر راكێشانی پارە لەلایەن خەڵكەوە تا بارەگای پەرلەمانی لبنان.

خۆپێشاندەران چەندان دروشمیان بەرز كردەوە لەوانە لافیتەیەكی گەورە لەسەر نووسراوە، وڵات دەرووخێت و ئێمە حكوومەتێكی سەربەخۆ و پلانێكی رزگاریمان دەوێت هەیە تاوانبارینە، ئێمە باجەكەی نادەین و هیتریش.  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل