دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا له ئیتاڵیا بڵاوبووه‌وه و پێویست و كه‌لوپه‌لی پزیشكی تووشی كه‌مبوونه‌وه بوو، كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی داوا له كۆمپانیایه‌كی چاپكردن ده‌كات، كه له ڕێی پرێنته‌ری سێ ڕه‌هه‌ندییه‌وه ماسك چاپ بكه‌ن و پرۆسه‌كه‌یش سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
كۆمپانیای فابلابی كه تایبه‌ته به دروستكردنی پرێنته‌ری سێ ڕه‌هه‌ندی له
ئیتاڵیا بڵاوی كرده‌وه، پرێنته‌ره‌كانی بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌كه بووه‌ته‌وه، یارمه‌تیده‌رێكی باش و به‌هێز بوون و له ڕێی چاپكه‌ری سێ ڕه‌هه‌ندییه‌وه توانیمان كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كان چاپ بكه‌ین و سوودی زۆر به خه‌ڵك بگه‌یه‌نین.
له ڕێی پرێنته‌ری سێ ڕه‌هه‌ندییه‌وه كه‌لوپه‌لی پزیشكیان چاپ كردووه
زیاتر گوتی، له 13ی ئادار/مارسه‌وه پێوه‌ندیمان پێوه‌كرا، كه نه‌خۆشخانه‌كانی شاری بریشای باكووری ئیتاڵیا به‌ده‌ست پارچه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئامێره‌كانی چاودێری چڕ ده‌ناڵێنن و زۆر كه‌می كردووه، بۆیه داوایان لێكردین كه ئه‌گه‌ر ده‌توانین له ڕێی پرێنته‌ری سێ ڕه‌هه‌ندییه‌وه چاپی بكه‌ین، خۆشبه‌ختانه توانیمان به سه‌ركه‌وتووی كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ین و یارمه‌تیده‌ر بین له پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی كه‌لوپه‌لی پزیشكی.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆمپانیاكه هاتووه، به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌له‌كان به ڕاوێژ و یارمه‌تی كۆمپانیای ئیسینۆڤای ده‌رمان بووه و دوای چه‌ند سه‌عاتێك له داواكارییه‌كه توانیمان به سه‌ركه‌وتووی پارچه پێویسته‌كه چاپ بكه‌ین و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی بكه‌ین.