گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی چین ده‌داته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و تۆمه‌ته‌كان به نابه‌رپرسیار و قبووڵنه‌كراو و كارێكی گه‌مژانه ناو ده‌بات.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، كه تۆمه‌تباركردنی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن چینه‌وه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وۆهان، تۆمه‌تێكی نابه‌رپرسیارانه و بێ بنه‌ما و قبووڵنه‌كراو و گه‌مژانه‌یه.
تۆمه‌ته‌كان نابه‌رپرسیارانه‌ن و قبووڵكراو نیین
له به‌رانبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه چین ئاراسته‌ی واشنتنی ده‌كات، ئه‌مه‌ریكایش له شوێنی ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوی ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆ "ڤایرسی چین"ی گۆڕیوه، به‌و مانایه‌ی كه چینییه‌كان له پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ن.
به‌هۆی قسه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوولا گرژی له پێوه‌ندییه‌كانی په‌كین و واشنتن دروست بووه و دواجاریش حكوومه‌تی په‌كین بڕیاری داوه كه چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی له وڵاته‌كه‌ی بكاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م بڕیاره ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر چین ده‌یه‌وێ ببێته پێشه‌نگی وڵاتانی دنیا و پێش ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه، پێش هه‌موو شتێك پێویسته پابه‌ندی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئازادی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێت.