به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فه‌رمی ئیتاڵیا، ڕێژه‌ی 99%ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن و كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه نه‌خۆشی تریان هه‌یه و ته‌نیا ڕێژه‌ی 1%ی تووشبووان له‌وانه‌ن كه هیچ نه‌خۆشییه‌كیان نه‌بووه.
ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی ئیتاڵیا له ڕۆمای پایته‌خت بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێێدا هاتووه، به پشتبه‌ستن به ڕێژه‌ی 18%ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه كه ڕێژه‌ی گشتی مردووان دوو هه‌زار و 500 كه‌سه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی مردووان له كه‌سانی ئاسایی و ته‌ندروست واته ئه‌وانه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كیان نه‌بووه، ته‌نیا 0.8%، كه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌مه.
له به‌شێكی تری
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 26%ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه، پێش تووشبوونیان به كۆرۆنا نه‌خۆشی تریان هه‌بووه، زیاتر له نیوه‌یشیان نه‌ك ته‌نیا یه‌ك نه‌خۆشی، به‌ڵكوو پێشتر به ده‌ست سێ نه‌خۆشی یان زیاتر ناڵاندوویانه، دوای تووشبوونیان به كۆرۆنایش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌گه‌ر سێ نه‌خۆشیت هه‌بێ و تووشی كۆرۆنا بیت، ئنجا ئه‌گه‌ری مردنت هه‌یه
ئاماژه دراوه، ڕێژه‌ی 75%ی مردووان ئه‌وانه‌ن كه گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره و كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵیان هه‌بووه، نیوه‌ی مردووانیش ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 75 ساڵیه‌وه‌یه و ته‌نیا 17 مردوو ته‌مه‌نیان 50 ساڵ بووه، ئه‌وانه‌یشی كه ته‌مه‌نیان له خوار 40 ساڵیه‌وه‌یه و به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، پێش تووشبوون به كۆرۆنا به‌ده‌ست نه‌خۆشی زۆر درم و قورسه‌وه ناڵاندوویانه.