زانای بیركاری و باوكی زانستی كۆمپیوته‌ر، ئالان تورینگ ناوێكی دره‌وشاوه و ناوداری مێژووی زانست و پێشكه‌وتنه له مێژووی مرۆڤایه‌تی، ئه‌و به داهێنانه‌كه‌ی وێڕای ئه‌وه‌ی توانی كۆده سوپای نازی بشكێنێت و پلانه‌كانیان ئاشكرا بكات، هه‌ر ئه‌و ئامێره‌یشی كه بۆ شكاندنی كۆده‌كان دایهێنا، بووه بنه‌مای دروستكردنی كۆمپیوته‌ر له جیهان دا.
تورینگ له 23ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 1912 له ناوچه‌ی مایدا فیلی له‌نده‌ن له دایكبوو و هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه توانایه‌كی زۆر به‌هێزی له بواری بیركاری هه‌بوو، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو زاناكان و شاره‌زایانی بواری جه‌نگ و بیركاری شكستیان هێنا له كردنه‌وه‌ی كۆده نهێنییه‌كانی سوپای هیتله‌ر كه خه‌ریك بوو به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر به‌ریتانیایش بگرێ، ئالان به داهێنانی ئامێرێك كه به ئامێری "تورینگ" ناسراوه، توانی كۆده‌كان بشكێنێت و سه‌رجه‌م پلانی هێرشه‌كانی هیتله‌ر بۆ سوپای هاوپه‌یمانان ئاشكرا بكات، هه‌موو سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و شاره‌زایان و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر تورینگ نه‌بووایه هیتله‌ر به‌ریتانیا و جیهانیشی داگیر ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ئالان قوتابخانه‌ی شیربۆرنی به پله‌ی یه‌كه‌م ته‌واوكرد، پێوه‌ندی به زانكۆی كامبریدج كرد و له ماوه‌ی ساڵانی 1931 تا 1934 وانه‌ی له‌وێ خوێندی و له ساڵی 1936 توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی به ناونیشانی ژماره سنوورداره‌كان و جێبه‌جێكردنیان له چاره‌سه‌ری پرسه بێ وه‌ڵامه‌كان خسته‌ڕوو، ئه‌و توێژینه‌وه تیۆرێكی زۆر پێشكه‌وتووی بواری بیركاری بوو و داهێنانێكی ناوازه بوو له زانستی بیركاری، هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه بنه‌مای دروستكردنی ئامێره‌كه‌ی بۆ شكاندنی كۆده‌كانی سوپای نازی و دواتریش دروستكردنی كۆمپیوته‌ر.
به داهێنانه‌كه‌ی توانرا كۆده‌كانی سوپای نازی بشكێنرێ و هاوپه‌یمانان هیتله‌ر و سوپاكه‌ی له‌ناو ببه‌ن
ماوه‌ی دوو ساڵ له په‌یمانگه‌ی خوێندنی باڵا له برینستۆن له نیوجێرسی وانه‌ی بیركاری و زانستی كۆده‌كانی خوێند و له زانكۆی برینستۆن بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌یش به‌شێوه‌ی وانه‌بێژ له زانكۆی كامبریدج كاری ده‌كرد و به‌شێكی كاته‌كانیشی كاركردن بوو له قوتابخانه‌یه‌كی نهێنی ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا بۆ شكاندنی كۆدی سوپای هیتله‌ر كه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌و شوێنه خۆی و ژماره‌یه‌ك زانای تری بیركاری كاریان ده‌كرد.
له‌میانه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهان، ناوی تۆرنگ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار ناوی ده‌ركرد، به‌هۆی به‌شداری كارای له شكاندنی كۆده‌كان و دروستكردنی ئامێرێكی كارۆمیكانیكی كه یارمه‌تیده‌ر بوو، بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌كانی ئامێری "ئینگما"ی ئه‌ڵمانی تێكبشكێنێت، كه ئه‌مه ببووه به‌ڵایه‌كی گه‌وره و كه‌س نه‌یده‌زانی سوپای هیتله‌ر ڕوو له كوێ ده‌كه‌ن و كوێ بۆردمان ده‌كه‌ن، به‌مشێوه‌یه به‌شێوه‌ی كتوپڕ ده‌ستیان به هێرش ده‌كرد و زیانی گه‌وره‌یان له هاوپه‌یمانان ده‌دا، هه‌موو زانایانی ئه‌مه‌ریكا و سۆڤیه‌ت و به‌ریتانیا له ئاست ئامێری ئینگمای هیتله‌ر ده‌سته‌وه‌ستان بوو و نه‌یانده‌توانی له كۆده‌كان تێ بگه‌ن، دواجار ئه‌و توانی پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كاركردن له‌سه‌ر ئامێره‌كه و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، به ئامێره‌كه‌ی كۆده‌كان بشكێنێت، كه له به‌رلینه‌وه بۆ سوپای نازی له سه‌نگه‌ره جیا جیاكان ره‌وانه ده‌كران.
تۆرینگ له ساڵی 1940ه‌وه به چڕی كاری له‌سه‌ر دروستكردنی ئامێره‌كه كرد، كه پشتی به بنه‌ماكانی خوارزمیات به‌ستووه و ئێسته‌یش كۆمپیوته‌ر و زۆربه‌ی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كار ده‌كه‌ن كه تۆرینگ به‌رهه‌می هێنا، ئه‌و دواتر توانی ئامێری ئه‌ی سی ئی و ئینگلیش ئیلكتریك دیوجی به‌رهه‌م بهێنێت، كه هه‌موویان وه‌ك ڤێرژنه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌ناسرێن، دواجار په‌ڕاوه زانستییه‌كانی بۆ ئه‌مه‌ریكا گوازرایه‌وه و توانرا ئامێری بێندیكس جی 15 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رهه‌م بهێنرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و داهێنانه گه‌وره‌یه‌ی كه پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كرد و ژیانی هه‌مووانی له جه‌نگێكی وێرانكه‌ر پاراست، تۆرینگ له به‌شی بیركاری و تاقیگه‌ی زانكۆی مانچسته‌ریشی دوای جه‌نگ ده‌ستی به‌كار كرده‌وه له ساڵی 1950 توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی "ئامێری خۆكار و زیره‌كی ده‌ستكرد" بڵاو كرده‌وه كه ته‌نیا ئه‌وه مابوو له ڕووی پراكتیكییه‌وه كۆمپیوته‌ری هاوشێوه‌ی ئێسته‌ی لێ دروست بكرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و داهێنانه مه‌زنه به‌ڵام خرایه گرتووخانه‌وه و دواجاریش به سێوێكی ژه‌هراوی خۆی كوشت
ئه‌و به داهێنانه‌كانی توانی شاشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ره‌كی، داتابانك و به‌رنامه‌كانی په‌ره‌پێدانی نووسینی ئه‌لیكترۆنی به ته‌واوی شیته‌ڵ كرد و خسته به‌رده‌ستی مرۆڤایه‌تی، بۆیه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زاناكان داده‌نرێت، كه به داهێنانه‌كانی نه‌ك ته‌نیا زانست و ته‌كنه‌لۆجیای پێش خست، به‌ڵكوو جیهانیشی له مه‌رگ و جه‌نگ ڕزگار كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خزمه‌ته زۆرانه‌ی، به‌ڵام
تۆرینگ كه‌سێكی هاوڕه‌گه‌زباز بوو و له ساڵی 1952 به‌وهۆیه‌وه پۆلیس گرتی و خستییه گرتووخانه‌وه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه هاوڕه‌گه‌زباری كارێكی یاساغ و تاوان بوو له به‌ریتانیا، له‌وێ خرایه به‌رده‌م دوو بژارده‌وه، یان ئه‌وه‌تا له گرتووخانه بمێنێته‌وه، یان چاره‌سه‌ری هۆرۆمۆنی وه‌ربگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی پیاوێكی ئاسایی بژی، تۆرینگ دووه‌میانی هه‌ڵبژارد و ماوه‌ی ساڵێك ڤاكسینی هۆرۆمۆنی لێ درا، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ری هات، ئه‌و زانا گه‌وره‌یه له حه‌وتی ته‌مووز/یۆنیۆی 1954 سێوێكی به ژه‌هری سیانید خوارد و گیانی له ده‌ست دا، زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و سێوه‌ی لۆگۆی كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكیش بیرۆكه‌كه‌ی له سێوه ژه‌هراوییه‌كه‌ی تۆرینگنه‌وه وه‌رگیراوه.