به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له وڵاتانی جیهان، ته‌نگژه‌ی كڕینی خواردن و پێداویستییه‌كان به ته‌واوی له وڵاتان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ترس و ئاڵۆزییه‌ی له ڤایرۆسه‌كه دروست بووه، زۆر ترسناكتره و كاریگه‌ری زیاتره له تووشبوون به خودی ڤایرۆسه‌كه.
ده‌وڵمه‌ند و هه‌ژار، سیاسی و خه‌ڵكی ئاسایی و سه‌رۆك و هاووڵاتی هه‌مووان له ترسێكی گه‌وره‌ی جیهانیدان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌جۆرێك له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه، مرۆڤایه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌ترسییه‌كی وا گه‌وره له ده‌روونیدا دروست نه‌بووه، شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته خه‌ڵكی هێنده ئاڵۆزی و ته‌نگژه دروست نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته ته‌نیا خۆپارێزییه، نه‌ك مردن به‌هۆی داڕووخانی وره‌ی خه‌ڵك و مه‌رگ به‌هۆی ترسه‌وه.
نیگه‌رانی و خه‌مخواردن له ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراكی پێویست، بۆ مانه‌وه له ماڵه‌وه و ده‌رنه‌چوون كارێكی دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نیگه‌رانییه بۆ ترس و كابووسێكی كوشنده بگۆڕێت، ئه‌وا زیانی گه‌وره له ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌دات، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییان هه‌یه، كاتێك ئه‌و ترس و نیگه‌رانییه قووڵه‌یان لا دروست بێت، ئه‌وا سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان به ته‌واوی لاواز ده‌بێت و وا ده‌كات كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌یانه كۆنتڕۆڵیان بكات و كۆتایی به ژیانیان بێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه مانای قات و قڕی و نه‌مانی خۆراك نییه له‌سه‌ر زه‌وی
ڕاسته مرۆڤایه‌تی تا ئێسته نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ر و ڤاكسین بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه دروست بكات و زۆر به‌خێراییش ته‌شه‌نه ده‌كات و وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، به دڵنیایییه‌وه‌ش ڕاسته كه ڤایرۆسه‌كه كۆتایی به ژیانی مرۆڤ ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ری مردنی زۆر كه‌مه، به به‌راورد به نه‌خۆشییه‌كانی تر، كه ساڵانه به ملیۆنان مرۆڤ ده‌كه‌نه قوربانی، بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانین.
شاره‌زایان به وردبوونه‌وه له
كۆرۆنا و نه‌خۆشییه‌كانی تر، په‌تای كۆرۆنا به ئاساییتر ده‌زانن له نه‌خۆشییه ترسناكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌ی كه جێی خۆشحاڵییه، ڤایرۆسه‌كه له هه‌وادا ناگوێزرێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا له ڕێی به‌ركه‌وتن به كه‌سی تووشبوو، یان كه‌لوپه‌لی كه‌سی تووشبوو، یاخو پژمینی كه‌سی تووشبوو له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گوازرێته‌وه، كه‌واته كێشه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره و قورس نییه، له‌و ماوه كه‌مه‌ی تا زانایان ڤاكسین و ده‌رمانی بۆ ده‌دۆزنه‌وه، خۆت له خه‌ڵك به دوور بگره و هه‌وڵبده كه‌مترین به‌ركه‌وتنت هه‌بێت، ئه‌مه كارێكی قورس نییه و هه‌مووان ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات كه ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه دروست بكه‌ن.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و حكوومه‌ته‌كانی دنیا ڕێنمایی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، كه ڕۆژانه ده‌ستیان بشۆن و خۆیان پاك ڕابگرن، له ماله‌كانیان بمێننه‌وه و بۆ شتی زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێنمایی ئه‌وه ده‌رنه‌كراوه و مه‌ترسی ئه‌وه نییه، كه كلێنسی توالێت زۆر هه‌ڵبگرن و ده‌یان ده‌سته هێلكه و فه‌رده برنج و ئارد و كه‌لوپه‌لی تری خۆراك ئه‌مبار بكه‌ن، له وڵاتێك خێزانێك 500 قوتی فاسۆلیای ئاماده‌كراوی كڕیوه، ئه‌مه كارێكی ته‌واو نائه‌قڵانه‌یه و دروستكردنی ته‌نگژه و خزمه‌تكردنه به بازرگانان، چونكه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌یكڕن، به‌شێكی ماوه‌یان به‌سه‌ر بچێ و بێ هیچ سوود لێ بینینێك بیخه‌نه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس وره‌ی خه‌ڵك داده‌به‌زێنێت، ئه‌مه‌یش زیانی زۆر به ته‌ندروستی و سیسته‌می به‌رگریان ده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی خه‌ڵكی دروستی كردووه، وایكردووه به‌شێك له بازرگانان و فرۆشیاران سوود له دۆخه‌كه وه‌ربگرن و نرخی كاڵاكان زۆر به‌رز بكه‌نه‌وه و به‌شێكیش خه‌ریكن قۆرغی كاڵاكان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕ كه‌م بێت، تا نرخی زۆر زیاتر ببێ و ئنجا بیفرۆشنه‌وه، ئه‌م ڕێوشوێنانه به ته‌واوی زیاده‌یه و ته‌نیا خزمه‌تكردنه به بازرگانان.
جیا له‌وه‌یش كڕینی به‌لێشاوی ماسكی خۆپارێزی له‌لایه‌ن خه‌ڵك به گشتی به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانه، به‌ڵكوو چینییه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی تری دنیا، ڕێنمایی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌وه‌ن هیچ پێویستیان به ماسك نییه، ئه‌وانه‌ی كه تووشبوون به پله‌ی یه‌كه‌م پێویستیان به ماسك و ده‌ستكێشه، هاوكات ئه‌وانه‌ی تای به‌رز و نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌یان هه‌یه، پێویسته كه‌مامه بپۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی تری نه‌گوازنه‌وه، ئه‌گه‌ر تووشبووان ئه‌م ڕێنماییانه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وا ڤایرۆسه‌كه تووشی هیچ یه‌كێكتان نابێت.
ئه‌وه‌ی ئێسته له جیهان ده‌گوزه‌رێ، وه‌كو دروستبوونی قات و قڕی و نه‌مانی خۆراكه له جیهان، نه‌ك له دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌كی ڤایرۆسی بچێت، خه‌ڵكی بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت حاڵه‌تێكیش له شاره‌كه‌یان هه‌بێت، ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كه‌لوپه‌لی خواردن دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه كۆتایی جیهان بێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ئێسته زیاتر له 45 گه‌وره كۆمپانیای جیهان له بواری پیشه‌سازی ده‌رمان و نه‌خۆشییه گوێزراو و ڤایرۆسییه‌كان خه‌ریكی توێژینه‌وه‌ن، له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و ئوسترالیا و فڕه‌نسا و ئیتاڵیا و چین و چه‌ندان وڵاتی تر، له‌به‌ر ئه‌وه كۆرۆنا په‌تایه‌ك نییه كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌ناو ببات، به‌ڵكوو ته‌نیا پێویستی به‌خۆپارێزییه تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویست به ترس و ئاڵۆزی و ته‌نگژه دروستكردن ناكات، ته‌نیا خۆت بپارێزه و خۆراكی ئاسایی چه‌ند ڕۆژێك بكڕه و هێنده ده‌نگۆ و باسی ناڕاست له‌سه‌ر په‌تاكه دروست مه‌كه و وره‌ی خه‌ڵك مه‌ڕووخێنه و باری ده‌روونییان تێك مه‌ده، چونكه ئه‌مه زیاتر له تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.