وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له تاوتوێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی، كه به‌وهۆیه‌وه دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی گیانیان له ده‌ست دا.
جۆناسان
هۆفمان گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، پنتاگۆن به‌رده‌وامه له تاوتوێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توند و به‌هێزتر له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ربازگه‌یه‌كی باكوری به‌غدا و دووپاتیشی كرده‌وه، كه هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان له هه‌ر شوێنێكی جیهان بێ، مافی ئه‌وه‌مان پێ ده‌دات به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین و به توندی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كان بده‌ینه‌وه.
پنتاگۆن هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر میلیشیاكان توندتر ده‌كات
زیاتر گوتی، له ئه‌نجامی جموجۆڵه‌كانی دوای هێرشه‌كه‌ی تاجی كه له عێراق ڕووی داوه، هیچ هێزێكی ئه‌مه‌ریكی نه‌كراوه‌ته ئامانج، هه‌رچه‌نده ئێمه له ئاماده‌باشیداین و وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان بۆ هه‌ر هێرشێك ده‌بێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه كوشتنی دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی له سه‌ربازگه‌ی تاجی ناڕه‌زایی توندی واشنتن و له‌نده‌نی لێ كه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بابل و كه‌ربه‌لا و ئه‌نبار پێنج بنكه‌ی میلیشیاكانیان كرده ئامانج و بۆردمانیان كردن و زیانی زۆریان پێگه‌یاندن.