گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی ڕاسپاردنی عه‌دنان زورفی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به دروستكردنی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له عێراق ناوبرد و سه‌ركۆماری عێراقی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی په‌له‌ی كردووه له ڕاسپاردنی زورفی.
به‌ها نووری گوته‌بێژی
ده‌وڵه‌تی یاسا گوتی، سه‌ركۆمار بێ ئه‌وه‌ی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه شیعه‌كان بكات، زورفی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت ڕاسپارد، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی عورف و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانه، كه هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسی له‌سه‌ری به‌نده، هه‌رچه‌نده ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ زورفی نییه، به‌ڵام میكانیزمی كاندیدكردنی نایاساییه و هه‌ڵه‌یه.
كاندیدكردنی زورفی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له عێراق دروست ده‌كات
زیاتر گوتی، ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌رۆك وه‌زیرانێكی ده‌وێ كه سازانی له‌سه‌ر بێ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تێدا بێ، كه خۆپێشانده‌ران داوای ده‌كه‌ن، كاندیدكردنی زورفیش بێ ڕه‌زامه‌ندی و ئاگاداری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شیعه بووه و ته‌نانه‌ت دانوستاندنیش له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی نه‌كراوه، بۆیه به‌رهه‌م ساڵح په‌له‌ی كردووه و ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌وهۆیه‌وه به‌رۆكی عێراق ده‌گرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له كاتێكدایه، كه پێشتر عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و فراكسیۆنی به‌دریش به ته‌واوی كاندیدكردنی عه‌دنان زورفییان ڕه‌ت كرده‌وه، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، شاره‌زایانیش هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه ئه‌گه‌ری زۆره زورفی چاره‌نووسی محه‌مه‌د عه‌لاوی تووش ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌مووان له‌سه‌ری هاوڕا نه‌بن و له په‌رله‌مان ده‌نگ به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی نه‌ده‌ن.