دوای شكستهێنانی محه‌مه‌د عه‌لاوی له پێكهێنانی حكوومه‌ت، موسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرترین چانسی هه‌بوو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رابسپێردرێت، به‌ڵام دواجار سه‌ركۆمار عه‌دنان زورفی ڕاسپارد و هه‌مووانیش له هۆكاری پاشه‌كشه‌ی كازمی ده‌پرسن و ده‌كۆڵنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌وباره‌وه به پێگه‌ی "
ئه‌لحوره"ی ڕاگه‌یاندووه، كاندیدكردنی موسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه یه‌كلایی كرابووه‌وه، به‌ڵام خودی كازمی داوای لێبووردنی كرد و ئاماده نه‌بووه ئه‌و ئه‌ركه قبووڵ بكات.
نهێنی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن موسته‌فا كازمییه‌وه نه‌بوونی كۆده‌نگی بووه
له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێ، سه‌ره‌كیترین هۆكاری قبووڵ نه‌كردنی كازمی بۆ ڕاسپاردن و كاندیدكردنی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، نه‌بوونی كۆده‌نگی و سازان بوو له نێو په‌رله‌مانه‌وه له‌سه‌ر كاندیده‌كان، ئه‌مه‌یشی به گرفت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه ناوبرد و دووپاتیشی له‌وه كردبووه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆیشی ئه‌وه قبووڵ بكات، یان كه‌سێكی تر له شوێنی ئه‌و كاندید بكرێ، چاره‌نووسی عه‌لاوی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ حكوومه‌تێكی دوور له حزبه‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌گه‌ر كازمی ئه‌ركه‌كه‌ی قبووڵ بكردبووایه، ئه‌وا پشتیوانی زۆری له نێو شیعه‌كان و ته‌نانه‌ت كورد و سوننه‌یش هه‌بوو، بۆیه ده‌یتوانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو بچێته ناو ئه‌و ململانێیه سیاسییه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و مانه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی ده‌زگای هه‌واڵگری به باشتر ده‌زانێت.