دوو ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، له پشكنین ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنان، به‌مه‌یش یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه له كۆنگرێس تۆمار ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئادار، ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوو ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، به‌مه‌یش یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به‌و په‌تایه له نێو دامه‌زراوه‌یه‌كى گرنگى ئه‌مه‌ریكا تۆمار ده‌كرێت.
ماریۆ دیاز كه ئه‌ندامێكى كۆماریییه له كۆنگرێس، له راگه‌یانراوێك ئاشكراى كردووه، رۆژى شه‌موى رابردوو تووشى ژانه‌سه‌ر و تا بووه، ئه‌مڕۆیش له پشكنینه‌كانى ده‌ركه‌وتووه، هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنایه.
دوو ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆنگرێس له یه‌ك كاتدا تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون
ماریۆ ته‌مه‌نى 58 ساڵه و نوێنه‌رى باشوورى فلۆریدایه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه و نه‌چووه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
بێن مكادامز ئه‌ندامێكى تره له كۆنگرێس كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه و ته‌مه‌نى 45 ساڵه ئه‌ویش تووشى هاوكات له‌گه‌ڵ ماریۆ دیاز بووه و رۆژى شه‌مووى رابردوو نیشانه‌كانى كۆرۆنا لێ ده‌ركه‌وتووه. رۆژى چوارشه‌م "دوێنێ" ده‌ركه‌وتووه تووشى ڤایرۆسه‌كه بووه.
تا ئێسته نۆ هه‌زار و 439 حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا تۆمار كراوه و 155 كه‌سیان مردووه.