دابەشکردنی ئاو بەسەر هاووڵاتییانی هەولێر ڕاگیرا

:: AM:08:43:19/03/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاگەداری گشت هاووڵاتییان دەكاتەوە بەهۆی زۆربوونی قوڕ و لیتە دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، لە ئاگەدارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەولێر بۆ هاووڵاتییاندا هاتووە، بە هۆی بەرزبوونەوەی لێڵی زێی گەورە بۆ زیاتر لە 2000NTU هەرسێ وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز لە سەعات دووی شەوی ڕابردوو پێدانی ئاو راگیراوە.

هاووڵاتییان لەم ماوەیە تا ڕەوشی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. دەست بەئاوەوە بگرن
ڕوون كراوەتەوە، بەشێوەیەكی كاتی پێدانی ئاو دەوەستێت بۆیە پێویستە هاووڵاتییان لەم ماوەیە تا ڕەوشی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. دەست بەئاوەوە بگرن.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە ئێستە شاری هەولێر بۆ ئاوی ماڵان پشت دەبەستێت بە ئاوی ئیفراز، دەرهێنانی ئاو لە زیاتر هەزار بیری ئاو ڕاگیراوە و ئەوەیش بۆ پاراستنی سامانی ئاوی ژێر زەوی.

لە هەولێر سێ‌ لقی ئاوی ئیفراز هەیە و بەمنزیكانە لقی چوارەمیش دەستبەكار دەبێت كە ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەگرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد