ئه‌فسه‌رێكى باڵاى عێراق تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو. گومان ده‌كرێت له هاوسه‌ره‌كه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌كه بوو بێت، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له سعوودیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌رى
به‌غداد توده‌ى عێراقى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حاڵه‌تێكى نوێى تووشبووى كۆرۆنا له عێراق تۆمار كراوه و تووشبووه‌كه له شارى نه‌جه‌فه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، به‌یانى ئه‌مڕۆ تیمێكى فریاكه‌وتن به‌ره‌و گوندى غه‌دیرى شارى نه‌جه‌ف رۆیشتووه، بۆ ئه‌وه‌ى تووشبووێكى كۆرۆنا بگوازێته‌وه نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به كۆرۆنا.
تووشبووه‌كه‌ى پله‌ى عه‌میده و ئه‌ندامى شانه‌ى ته‌نگژه‌یه
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراى كردووه تووشبووه‌كه، ئه‌فسه‌رێكى باڵایه و پله‌ى عه‌میدى هه‌یه، ئه‌ندامى فه‌رمانده‌یى ته‌ناهى و شانه‌ى ته‌نگژه بووه له نه‌جه‌ف. به‌شداریشى له ته‌واوى كۆبوونه‌وه‌كانى شانه‌كه كردووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، هاوسه‌رى ئه‌و ئه‌فسه‌ره ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له سعوودیه بووه و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئێسته ئه‌ویش كه‌ره‌نتینه كراوه.
ژماره‌ى تووشبوون له هه‌رێمى كوردستان و عێراق به یه‌كه‌وه گه‌یشتووه‌ته 164 كه‌س كه ته‌نیا 39 یان له هه‌رێمى كوردستانن.