نەوەی نەوێ پەرلەمانتاری نەما

:: AM:08:50:19/03/2020 ‌
نوێنەرایەتی نەوەی نوێ‌ لە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆتایی هات و تاكە پەرلەمانتاری لە فڕاكسیۆنەكەی مابوو چووە سەر تەڤگەری ئازادی.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" پەرلەمانتاری نەوەی نوێ‌ لە ئەنجوومەنی نوێنەران یوسرا رەجەب، لەمەودوا نوێنەرایەتی خۆی و حزبەكەی دەكات كە تەڤگەری ئازادییە و نوێنەرایەتی نەوەی نوێ‌ ناكات.

پێشتر دوو پەرلەمانتاری ئەو حزبە جیابوونەوەیان ڕاگەیاندبوو 
لە بەیاننامەیەكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشكرا كراوە، پەرلەمانتار یوسرا رەجەب لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ئاگەدار كراوەتەوە كە نوێنەرایەتی خۆیان و حزبەكەی خۆیان دەكەن و چیتر ناوی فراكسیۆنی نەوەی نوێ هەڵناگرێت.

پێشتر دوو پەرلەمانتاری ئەو حزبە جیابوونەوەیان ڕاگەیاندبوو و پەرلەمانتارێكیش كاركردنی بەسەربەخۆیی ڕاگەیاندبوو، تەنیا یەك پەرلەمانتاری مابوو.

پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2018 نەوەی نوێ‌ هاوپەیمانیی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكاندا راگەیاند.

بەهۆی چەندان ڕەفتاری بەرپرسی یەكەمی ئەو جووڵانەوەیە، تا ئێستەش ناڕەزایەتی و جیابوونەوە لەو حزبە بەردەوامە و لە پەرلەمانی كوردستانیش نوێنەرانیان چەندان كێشەیان هەیە.



وشە - رامیار جەواد