61 شوێن لە هەولێر داخران

:: AM:09:42:19/03/2020 ‌
لیژنەی شارەوانی هەولێر و قایمقامییەت و تەندروستی بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان،  61 شوێنیان لە هەولێر داخست.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاشكرا كراوە، بەهاوئاهەنگی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و سەرجەم شارەوانییەكان و بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆراك و بەشی پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێكی فراوان لە هەولێر ئەنجام درا.

هۆكاری داخستنی ئەم شوێنانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پابەندی بڕیار و ڕێنوێنییەكانی پارێزگای هەولێر نەبوون ‌
ڕوون كراوەتەوە، لە هەڵمەتەكەدا توانرا لە گەڕەكە جیاجیاكانی هەولێر 61 دوكان و شوێن دابخەن. شوێنەكان بریتی بوون لە نانەواخانە و سەموونخانە و دروستكردنی نانی تیری و سەرتاشخانە و ئارایشگای ژنان و گۆشتفرۆش و ماركێت و ئاردفرۆش و نووسینگەی میوە و مریشكفرۆش و مۆبایلفرۆش و شووشتنگە و ڕۆنگۆڕی ئۆتۆمبێڵ و پێشانگای ئۆتۆمبێل و دوكانی كەلوپەلی كارەبایی و پەڕاوگە و نووسینگەی فڕۆكەوانی و هتد.             

باس لەوەش كراوە، هۆكاری داخستنی ئەم شوێنانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پابەندی بڕیار و ڕێنوێنییەكانی پارێزگای هەولێر نەبوون لەبارەی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی تەندروستی. 




وشە - رامیار جەواد