بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له به‌رازیل، ناڕه‌زاییه‌كى توندى به‌رانبه‌ر سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته دروست كردووه و هاووڵاتییانى داواى رۆیشتنى ده‌كه‌ن، چونكه به‌كه‌م سه‌یرى بابه‌ته‌كه‌ى كردووه و ڤایرۆسه‌كه‌ى به "خه‌یاڵ" وه‌سف كردبوو.
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئادار نووسیویه‌تى، ڤایرۆسى كۆرۆنا به خێرایى له ناو به‌رازیل بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى سه‌رانسه‌رى له‌م وڵاته دروست كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ڤایرۆسه‌كه له ناو به‌رپرسانى بهرازیليش بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌وانه راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، وه‌زیرى كانزاكارى و وزه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى به‌رازیل تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون.
سه‌رۆكى به‌رازیل گاڵته‌ى به كۆرۆنا ده‌كرد و به خه‌یاڵ وه‌سفى ده‌كرد
پێشتریش چه‌ندان به‌رپرس رایانگه‌یاند بوو، كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن.
تا ئێسته 428 حاڵه‌تى تووشبوون له به‌رازیل تۆمار كراوه و چوار كه‌سیش له تووشبووان مردوون. ناڕه‌زاییه‌كه له‌وه نییه، به‌ڵكو له سه‌ره‌تاى ته‌نگژه‌كه جاییهر بۆلسۆنارۆى سه‌رۆكى وڵات گاڵته‌ى به بابه‌ته‌كه كرد و به "خه‌یاڵ" وه‌سفى كرد.
بۆیه دوێنێ له چه‌ندان شارى گه‌وره‌ى به‌رازیل ناڕه‌زایى به‌ڕێوه‌چوو له‌ژێر دروشمى "بۆلسۆنارۆ بڕۆ" خه‌ڵكه‌كه جیا له گوتنه‌وه‌ى دروشمه‌كه ته‌قه ته‌قه‌یان به ده‌فر و مه‌نجه‌ڵ ده‌كرد.