بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، له‌وه ده‌رچووه ته‌نیا كێشه‌یه‌كى ته‌ندروستى بێت، به‌ڵكو چه‌ندان ره‌هه‌ندى تر‌ى هه‌یه، گرنگترین ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌یش بوارى ئابوورییه. بۆیه له كاتێكدا زانایانى بوارى پزیشكى بیر له دروستكردنى پێكوته‌یه‌ك ده‌كه‌نه‌وه بۆ سنوورداركردن و له‌ناوبردنى په‌تاكه، شاره‌زایانى ئابوورى چاودێرى بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و زیانه ئابوورییه‌كانى كۆرۆنا ده‌ژمێرن.
ڤایرۆسى كۆرۆنا خێرا به دنیا بڵاوده‌بێته‌وه، هاوكات به خێراییش ئابوورى دنیا به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت و رۆژ له‌دواى رۆژ مه‌ترسییه‌كانى زیاتر ده‌بێت. به شێوه‌یه‌ك كه‌رتێكى ئابوورى نییه له زه‌برى ڤایرۆسى كۆرۆنا دوور بێت.
شاره‌زاییه‌ك: ئه‌و زیانه‌ى به‌ر ئابوورى دنیا كه‌وتووه به دوو ساڵى تر راست ده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و په‌تایه دیار نییه، ئه‌مه‌یش له ڕووه ئابوورییه‌كه‌ى ماناى به‌رده‌وامبوونى زیانه‌كان ده‌گه‌ینێ.
شاره‌زایانى ئابوورى ده‌ڵێن له سه‌ده‌ى رابردوودا، دنیا كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ى ئابوورى قووڵى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هیچ له ته‌نگژه‌كانى هاوشێوه‌ى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى ئێسته نه‌بووه، كه به‌هۆى كۆرۆناوه دروست بووه. دوایین ته‌نگژه‌ى ئابوورییش ئه‌وه‌یان بوو كه له 2008 له كه‌رتى دارایى دنیا دروست بوو.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانى و گه‌شه‌پێدان كه به ئه‌نكتاد "
UNCTAD"ناسراوه، به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه داهاتى دنیا ئه‌مساڵ "2020" به رێژه‌ى 2.5% كه‌م ده‌كات و به‌هۆى ئه‌مه‌یشه‌وه بڕى دوو تریلیۆن دۆلار داهات كه‌م ده‌كات.
راپۆرته ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بارودۆخه‌كه ته‌واو له‌و شێوه‌یه ده‌چێت كه دواى ساڵى 1929 رووى داوه و ئابوورى دنیا ئه‌و كات به ته‌واوى داكه‌وتووه.
شاره‌زایانى ئابوورى له چه‌ند روانگه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان به‌گوێره‌ى نه‌خشه‌ى جوگرافیا، به‌گوێره‌ى ئه‌م روانگه‌یه‌یش به جیا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئابوورییه‌كان ده‌كرێت، له‌وانه ئابوورى چین به جیا و ئابوورى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به جیا.
هه‌ندێكی تریش له ڕووى كه‌رته ئابوورییه‌كانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ نموونه هه‌ندێك له توێژه‌ران هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌رتى نه‌وت، هه‌ندێكى تر بۆ كه‌رتى گه‌شتوگوزار یان وه‌به‌رهێنان. له هه‌ر یه‌كێك له روانگه‌كانه‌وه سه‌یرى ئابوورى دنیا بكرێت، ئه‌وا زیانه‌كان هێنده گه‌وره‌ن مه‌زنده ناكرێت. وه‌ك رۆژنامه‌ى
نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى، ده‌ڵێ "بڵاوبوونه‌وه‌ى خێراى كۆرۆنا ته‌واوى ئابوورى دنیا ده‌خاته به‌رده‌م ئاسته‌نگێكى سه‌خته‌وه، تواناى دنیا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه قه‌باره‌ى زیانه ئابوورییه‌كان دیار ده‌كات، ره‌گه‌زى كات گرنگه، ناسه‌قامگیرى بارودۆخه‌كه به‌م نزیكانه زیانه‌كان زیاتر ده‌كات".
عه‌بدولره‌حمان ته‌ها كه شاره‌زاییه‌كى ئابووری میسڕییه له دیمانه‌یه‌كى
رۆژنامه‌وانى چه‌ند كه‌رتێكى ئابوورى گرنگ ده‌ژمێرێت كه به‌ر زه‌برى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كه‌ون. ئه‌و شاره‌زاییه ئابوورییه به‌ر له هه‌موو شتێك باس له‌وه ده‌كات په‌تاكه له شوێنێك ده‌ركه‌وتووه، كه به یه‌كێك له ئابوورییه مه‌زنه‌كانى دنیا داده‌نرێت، ئه‌ویش چینه كه پله‌ى دووه‌مى له‌سه‌ر ئاستى دنیا هه‌یه.
دواتر باس له‌وه ده‌كات زیانه‌كان له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌ر ئه‌م كه‌رتانه كه‌وتووه : وزه، بازرگانى، دارایى، پیشه‌سازى، گواستنه‌وه، وه‌به‌رهێنان، گه‌شتیارى.
ئیسماعیل كه‌نوونى شاره‌زاى ئابوورى له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌رى كه‌ناڵى
"جه‌زیره" ده‌ڵى ئه‌و زیانه‌ى له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا به‌ر ئابوورى دنیا كه‌وتووه، ئه‌وا ساڵێك یان دوو ساڵى ده‌وێ تا راست ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌رهاتوو پلان و پاڵپشتى هه‌بوو، ئینجا دنیا ده‌توانێ ته‌نگژه‌كه تێپه‌ڕێنێ.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا سه‌تان توێژینه‌وه و شرۆڤه بۆ ره‌هه‌ندى ئابوورى كۆرۆنا كراوه و وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت زه‌برى كوشنده به‌ر ئه‌م كه‌رته ئابوورییانه كه‌وتووه:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان : دنیا دوو تریلیۆن دۆلار داهاتى له ده‌ست داوه
یه‌كه‌م : وزه و نه‌وت
به‌هۆى داخستنى كۆمپانیاكان له چین و كه‌مبوونه‌وه‌ى خواستى نه‌وت، سه‌ره‌تا نه‌وت بۆ كه‌متر له 60 دۆلار دابه‌زى، له‌م هه‌فته‌یش گه‌یشته 27 دۆلار.
دووه‌م: كه‌رتى گه‌شتیارى
به‌هۆى ئه‌وه وڵاتانى دنیا زۆربه‌یان سیسته‌مى خۆپارێزیان راگه‌یاندووه، بۆیه گه‌شتكردن به هه‌موو جۆره‌كانى كه‌م بووه‌ته‌وه.
سێیه‌م: كه‌رتى بازرگانى و گواستنه‌وه
ئه‌مه‌یش پێوه‌ندى به داخستنى سنوور و فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ڤایرۆسه‌كه له چین تێبینى ئه‌وه كراوه، قه‌باره‌ى بازرگانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه.
چواره‌م: كه‌رتى دارایى و بۆرسه
به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكان زیانى زۆریان به‌ركه‌وتووه، به‌هاى پشكه‌كانیشیان دابه‌زیوه.
پێنجه‌م: كه‌رتى پیشه‌سازى
زۆرێك له كارگه و ناوه‌نده گه‌وره‌كانى پیشه‌سازى وه‌ستاون.
شه‌شه‌م: زۆرى به‌كاربردن و كه‌مى به‌رهه‌م
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت هه‌موو ئه‌م بارودۆخه‌ى سه‌ره‌وه وایكردووه به سه‌تان ملیۆن كه‌س له ماڵه‌وه بن، ئه‌مه‌یش وێراى ئاستى به‌رهه‌مهێنان نزم ده‌كاته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئاستى به‌كاربردن زیاد ده‌كات. ئیسوار پلاساد توێژه‌رى ئابوورى له لێدوانێكى بۆ "سكاى نیوز"ى عه‌ره‌بى زیاد بوونى ئاستى به‌كاربردن به مه‌ترسى ده‌زانێ و ده‌ڵێ "رۆڵى به‌كاربردن له‌م ته‌نگژه‌یه‌دا كاره‌ساته".