وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە دهۆك ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومان لێكراوان، تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 تۆمار کرا.
پیاوێكی تەمەن 50 ساڵانە و لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە
ڕوون کراوەتەوە، تووشبووە نوێیەکە لە شاری دهۆك دەستنیشان كراوە كە پیاوێكی تەمەن 50 ساڵانە و لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
ئەو ڕاگەیەنراوەی وەزارەت لە كاتێكدایە كۆی تووشبووان دەبێت بە 40 تووشبوو و 13 هاووڵاتی چاك بوونەتەوە و كەسێكیش گیانی لە دەست داوە.