شارۆكەیەكی كوردستان هاوەنباران كرا

:: AM:11:34:19/03/2020 ‌
بەیانی ئەمڕۆ پێنج گولە هاوەن ئاراستەی ناو شارۆكەی خورماتوو كرا و تا ئێستە زیانەكانی نەزانراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، عەلی سەباح بەرپرسی ڕاگەیاندنی لیوای شەشی عێراق بە "وشە"ـی ڕأگەیاند، لە نزیك پشتێنەی تەناهیی خورماتوو پێنج گولە هاوەن ئاراستەی شارۆكەی خورماتوو كران.

هێزە تەناهییەكان دەستیان كردووە بە گەڕان و زیانەكانیش نەزانراون

ڕوونی كردەوە، گولە هاوەنەكان لە نزیك خورماتوو ئاراستە كراون و هێزە تەناهییەكان دەستیان كردووە بە گەڕان و زیانەكانیش زیاتر لە 10 هاووڵاتی برینداربوونە و بەشێكییان پۆلیسی شارۆكەكەن.


ڕۆژی دووشەم 16ـی ئادار تەقینەوەیەك لە ناو بازاڕی خورماتوو ڕووی دا و ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.

تەقینەوەكە لە بازاڕی گەورەی خورماتوو بوو، بووە هۆی برینداربوونی حەوت هاووڵاتی و بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەو شارۆكەیە لێكۆڵینەوە بۆ تەقینەوەكە بەردەوامە و پێ‌ دەچێت كاری گرووپە توندئاژووەكان بێت.

شارۆكەی خورماتوو دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر، كەوتووەتە دەست میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و ئێستە دۆخی تەناهیی باش نییە.



وشە - رامیار جەواد