هاووڵاتییه‌كی شاری دهۆك وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و به ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی دوو ملیۆن دولاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان كرد.
خاوه‌نی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم و فاستلینكە
كاوه عه‌بدوڵا رێكانی خاوه‌نی كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم و فاستلینك كه هاووڵاتییه‌كی دهۆكه، داواكه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا جێبه‌جێ كرد و بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كرد.
هێرش ڕه‌شید هاوڕێی ئه‌و بازرگانه و خاوه‌نی ڕێكخراوێكی خێرخوازی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاوه عه‌بدوڵا ئێسته بری دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌رخان كرد، پێشتریش چه‌ندان كاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه كردووه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كاوه ڕێكانی ته‌رخانی كردووه، هه‌مووی پێشكه‌ش به لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێت.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندان كه‌سی تر ئاماده‌یی خۆیان بۆ یارمه‌تیدانی لێژنه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان پێشان داوه و پاره‌یان ته‌رخان كردووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری