وەزیری دارایی ڕوونكردنەوەی لەبارەی مووچە دا

:: AM:11:52:19/03/2020 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی تاوتوێكردنی هەموو ئەگەرەكانە و چەند دەنگۆیەکیش ڕەت دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پێویستە بەیەكڕیزی ڕووبەڕووی پەتای كۆرۆنا ببینەوە و خۆپاراستنیش باشترین ڕێیە بۆ ئەوەی سنوور بۆ كاریگەریی ڤایرۆسەكە دابنرێت.

هەرچی هەبێت، هەمووان ئاگەدار دەكەینەوە لە گۆڕانكارییەكان
وەزیری دارایی گوتی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەك خۆی جێبەجێ دەكرێ و هیچ ڕێنوێنییەكی تازەمان نییە و هەرچی هەبێت، هەمووان ئاگەدار دەكەینەوە لە گۆڕانكارییەكان.

لەبارەی كەمكردنەوەی مووچە و گۆڕانكاری تێیدا ئاشكرای كرد، ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێن هەمووی قسەن، حكوومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی تاوتوێكردنی هەموو ئەگەرەكانە و هەر بڕیارێك دەركرا بە شەفافی هەمووان ئاگەدار دەكەینەوە.

باسی لەوەش كرد، حكوومەتی هەرێم كوردستان ئێستە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی لەو پەتایە بپارێزێت.



وشە - رامیار جەواد