سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نزیكه‌ى 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر منداڵانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كۆرۆنایان ناسیوه، به‌ڵام ئه‌و كات شكوڵاته بووه نه‌وه‌ك ڤایرۆس .
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
"ئه‌لعه‌ره‌بییه" له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، نزیكه‌ى 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆرۆنا وه‌ك ئێسته نه‌بوو، به‌ڵكو دۆستى شیرینى منداڵان بوو.
كۆرۆناى منداڵانى ئه‌و كات شیرین بوو ڤایرۆس نه‌بوو
راپۆرته‌كه به وردى باس له به‌سه‌رهاتى كۆرۆناى شكوڵاته ده‌كات، ده‌ڵێ پیاوێكى یۆنانى به‌ناوى تۆمى خریستۆ كۆمپانیایه‌كى شكوڵاته‌ى داناوه، به ناوى "رۆیاڵ" دواتر لقێكى له میسڕ داناوه، خرسیتۆ له‌ساڵى 1919 ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه، په‌ره‌ى به بڵاوكردنه‌وه‌ى شكوڵاته داوه، له میسڕ و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
دواتر كۆمپانیاكه‌ى به ناوى "رۆیاڵ و كۆرۆنا" كارى كردووه، تا له ساڵى 1963 به بڕیارى جه‌مال عه‌بدولناسر كۆمپانیاكه خۆماڵى ده‌كرێت و دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كیش به‌م بڕیاره تۆڕه ده‌بێت و میسڕ جێده‌هێڵێ.
ئینجا ناوى كۆمپانیاكه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌كانى به ناوى "كۆرۆنا" به منداڵان ده‌فرۆشێت.
كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه، چه‌ندان وێنه و ڤیدیۆى له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه داناوه كه رێكلامى كۆمپانیاى كۆرۆنان.