له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كراوه‌ته‌وه، له میدیاكان باس له شووشتنی ده‌ست به به‌رده‌وامی و كۆمه‌ڵێك رێنوێنیی تر ده‌كرێ كه به‌رده‌وام دووباره ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام شتێكی گرنگ فه‌رامۆش كراوه كه رۆڵی زۆری هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌ویش مۆبایله.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ری ده‌خات كه مۆبایل ئه‌و ئامێره‌یه رۆژانه زۆرترین جار مرۆڤ به‌كاری ده‌هێنێت و به‌رده‌وام پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش كاتێك زیاتر ده‌بێته جێی سه‌رنج كه بزانین ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی 96 سه‌عات ده‌توانێت له‌سه‌ر مۆبایل بمێنێته‌وه و له‌ناو نه‌چێت.
مرۆڤ كه به‌رده‌وام مۆبایله‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت و زۆرجار له نێوان تاكه‌كانی خێزانیش ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێ، ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه ڤایرۆسی كۆرۆنا له رێی مۆبایله‌كه زۆر خێراتر بگوازرێته‌وه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ساوت وڵزی ئوستراڵی ده‌ری خستووه هه‌موو تاكێك به تێكڕا له هه‌ر سه‌عاتێكدا 23 جار ده‌ست له ده‌م و چاوی ده‌دات. كاتێكیش مۆبایله‌كه پیس بێت به هه‌ر ڤایرۆسێك به خێرایی بۆ ده‌م و لووت ده‌گوازرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل داوایان ده‌كرد نابێت مۆبایل به هیچ ماده‌یه‌ك پاك بكرێته‌وه كه ماده‌ی كیمیایی پێوه بێت، به‌ڵام ده‌كرێ به پارچه‌یه‌كی خاو پاك بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیان به شاشه نه‌گات. كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ مۆدێلی جۆره‌كانی ئایفۆن 11 گوتبووی ده‌كرێ كه‌مێك ئاو و سابوون له پارچه‌یه‌ك بدرێت و پێی خاوێن بكرێته‌وه.
ئاساییه مۆبایل به هه‌ر گیراوه‌یه‌ك پاك بكرێته‌وه كه رێژه‌ی كهووله‌كه‌ی له 70 زیاتر نه‌بێت.
ئێسته هه‌مان ئه‌م كۆمپانیایانه رێنوێنییه‌كانیان گۆڕیوه و ده‌ڵێن ئاساییه مۆبایل به هه‌ر گیراوه‌یه‌ك پاك بكرێته‌وه كه رێژه‌ی كهووله‌كه‌ی له 70 زیاتر نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێ به وریایی بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی زیان به مۆبایل نه‌گات و به پارچه‌یه‌ك خاوێن بكرێته‌وه.
ئه‌پڵ گوتوویه‌تی به‌ر له خاوێنكردنه‌وه پێویسته مۆبایله‌كه بكوژێنرێته‌وه و نابێت له ماده‌ی كیمیایی سپیكه‌ره‌وه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك سوود وه‌ربگیرێت.