دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له بازگه‌یه‌كی كاتی نێوان مه‌خموور و شاره‌دێی مامزئاوه كه‌سێك هێرشی كرده سه‌ر بازگه‌كه و سێ كارمه‌ندی هێزه ته‌ناهییه‌كانی بریندار كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری "وشه" له‌سه‌ر ڕێی (مه‌خموور - مامزئاوا) كه‌سێكـ ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كان كردووه و دواتر هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان.
كه‌سه‌كه به‌چه‌قۆ و ده‌مانچه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌كه
وه‌ك په‌یامنێرمان گوتی، كه‌سه‌كه به‌چه‌قۆ و ده‌مانچه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بازگه‌كه و دوو كارمه‌ندی پۆلیسی هاتوچۆ و كارمه‌ندێكی ئاسایشی برینداركردووه و دواتر گیراوه.
شایه‌تحاڵێك له شوێنی رووداوه‌كه بۆ "وشه" گوتی، بازگه‌كه ڕێوشوێنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان جێبه‌جێ كردووه و ڕێیان نه‌داوه ئه‌و كه‌سه تێپه‌ڕێ، بۆیه كه‌سه‌كه كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه و هێرشه‌كه‌ی كردووه.
ئێسته له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێ كه تا 23ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.