دوای 10 ساڵ له كاركردنی كۆمپانیایه‌كی توركی بۆ دروستكردنی تونێلێك له رێیه‌كی سه‌ره‌كی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تونێله‌كه به فه‌رمی كرایه‌وه .
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان چه‌ند ساڵێكه ئه‌زموونی لێدان و دروستكردنی تونێلی هێناوه بۆ كوردستان، به‌پێی قسه‌ی شاره‌زایانی بواری رێگه‌وبانیش بێت، دروستكردنی تونێل سوودی زۆری هه‌یه و رێیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتتر ده‌كاته‌وه.
پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێ و تونێلی پیرمام – كۆڕێ، به درێژی دوو هه‌زار و 450 مه‌تر له رێكه‌وتی 9 – 12 – 2010 له لایه‌ن كۆمپانیای ئیلجی توركی، به گوژمه‌ی 152 ملیۆن و 823 هه‌زار و 766 دۆلار چووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ته‌واو كراوه .
به‌یار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، "تونێلی پیرمام ـ كۆڕێ كه پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیجییه بۆ ته‌واوی پارێزگای هه‌ولێر و به‌ستنه‌وه‌ی بۆ شوێنه‌كانی تری كوردستان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو كۆمپانیایه‌كی توركی سه‌رقاڵی دروستكردنی پڕۆژه‌كه بوو ، به‌ڵام پارێزگاری هه‌ولێر به پاڵپشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌وڵی دا به زووترین كات ته‌واو بكرێت خۆشبه‌ختانه بودجه‌ی پێویستی بۆ دابین كرا و سه‌رجه‌م كاره‌كانی به كۆتا هات و كرایه‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێت "به‌هۆی رێككاره‌كانی حكوومه‌ت و ته‌ندروستی بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشی كۆرۆنا، نه‌توانرا رێوڕه‌سمی شایسته‌ی بۆ ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام هاتوچۆكردن تێیدا بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه مۆڵه‌ت پێدراون".
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو دوای نه‌هێشتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه، رێوڕه‌سمێك به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای كوردستان رێك ده‌خه‌ین .
تونێله‌كه نزیكه‌ی 25 كیلۆمه‌تری له رێی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – سۆران كورت كردووه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتیش ده‌بێته دووساید و جه‌نجاڵی هاتوچۆ نامێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تونێله‌كه سوودی زۆری بۆ هاووڵاتییان هه‌یه و له به‌ستۆڕه راسته‌وخۆ رێیه‌كه به كۆڕێ ده‌به‌سترێته‌وه".
كردنه‌وه‌ی تونێلی پیرمام – كۆڕێ بۆ هاووڵاتییانی كوردستان و ده‌ڤه‌ری سۆران به تایبه‌ت سوودی زۆری هه‌یه و ئاسانكاری باش دروست ده‌كات, هاوكات ده‌ڤه‌ره‌كه گه‌شتیارییه و خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش بۆ گه‌شتكردن روو له سۆران و رواندز و سنووره‌كه ده‌كه‌ن، له هه‌موو وڵاتانیش كه‌رتی گه‌شتوگوزار گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له رووی ئابوورییه‌وه سوودی بۆ حكوومه‌تیش هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه هۆزان هه‌ینی ئه‌ندازیار له كۆمپانیای ئیلجی توركی و به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی تونێلی پیرمام – كۆڕێ به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ 19ی ئادار توانرا تونێلی پیرمام ـ كۆڕێ دوای 10 ساڵ به فه‌رمی بكه‌ینه‌وه به‌رووی هاووڵاتییاندا، له‌به‌ر رێكاره‌كانی خۆپاراستنی كۆڕۆنا نه‌بێت ئێسته هاتوچۆكردن ئاساییه".
بڕیار وابوو له كۆتایی ساڵی 2018 تونێله‌كه بكرێته‌وه و كۆتایی به‌كاره‌كانی بێت، به‌ڵام به‌هۆی دابین نه‌كردنی بودجه‌ی پێویست له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، كاره‌كان به سستی به‌ڕێوه ده‌چوون و نه‌توانرا له‌كات و ساتی خۆی ته‌واو بكرێت .
هۆزان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، "سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی تونێله‌كه له رووی ده‌ره‌وه و ژووره‌وه‌ی قیرتاو كراون و ته‌واو كراون، ته‌نیا هه‌ندێك كاری بچووك و كه‌ممان له‌ناو تونێله‌كه ماوه، به‌ڵام ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌ستان و داخستنی تونێل ناكات و جارێكی تر داناخرێته‌وه".
درێژی تونێله‌كه شه‌ش كیلۆمه‌تره و سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابین كراوه.
تونێلی پیرمام – كۆڕێ، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ی و ستاندارد دروست كراوه، تونێله‌كه رێیه‌كی دووسایدی به درێژایی شه‌ش كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و تونێله بازگه و بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه و رووناكی بۆ دابین ده‌كرێت .
له هه‌رێمی كوردستان جیا له پڕۆژه‌ی پیرمام – كۆڕێ، له هه‌مان كات پڕۆژه‌ی تونێلی به‌نی هه‌ریر – دۆڵی ئاڵان و هه‌یبه‌ت سوڵتان هه‌ن كه دوای ماوه‌یه‌كی كه‌می كاركردن وه‌ستاون و ته‌واو نه‌كراون، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت ته‌واوكردنی تونێله‌كان 500 ملیار دیناریان پێویسته. جگه له‌مانه چه‌ند تونێلێكی تر وه‌ك سۆركی شه‌قڵاوه، تونیڵی میراوه له سنووری هه‌ولێر ته‌واو كراون، له پارێزگای دهۆكیش تونێلی ته‌واوكراو هه‌ن .
شه‌قلاوه - موڕشید برداۆستی