تاقیكردنەوەیەك لە ماوەی نیو سەعات تووشبوون بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

:: PM:03:54:19/03/2020 ‌

تیمێكی زانایان توانیان تاقیكردنەوەیەك بۆ ئاشكراكردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرە پێ بدەن لە رێگەیەوە دەتوانرێت لە ماوەی تەنیا نیو سەعات لە تووشبوون و نەبوونی كەسی گومانلێكراو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دڵنیا ببیتەوە.
ئامرازەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا پەرەی زیاتریان پێ دەدرێت
تیمێك لە بەشی زانستە ئەندازەییەكان لە زانكۆی ئۆكسفۆرد و ناوەندی ئۆكسفۆرد سوچو بۆ توێژینەوەی پێشكەوتوو توانیان پەرە بە تاقیكردنەوەكە بدەن كە پشت بە تەكنیكێك دەبەستێت دەتوانێت لە ماوەی نیو سەعات ئەنجامەكان دەربخات، لەوكاتەی تاقیكردنەوەكانی ئێستە كاتێكی زیاتر تا دوو سەعات و ئامرازی ئاڵۆزتریان پێویستە.

پرۆفیسۆر وی هوانگ، لەو بارەوە دەڵێت، باشی ئەو تاقیكردنەوە ئەوەیە كە جیا لە خێراییەكەی، ئەنجامەكانی زۆر وردن رێژەی هەڵەیان كەمترە، بەوەیش دەتوانرێت نەخۆشییەكە لە قۆناغە سەرەتاییەكان ئاشكرا بكرێت و یارمەتی چارەسەركردنی باشتری دەدرێت.

ئەو تاقیكردنەوەیە لەسەر ژمارەیەك نەخۆش لە نەخۆشخانەی شنتشن لووهی لە چین تاقی كرایەوە كە 16 حاڵەت بوون، لەوان هەشتیان ئەنجامەكانیان ئەرێنی بوون و هەشتەكەی تریان نەرێنی و بە رێگەكانی تری پشكنینیش هەمان ئەنجام دەركەوت.   






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل