كاتی راگەیاندنی پڕۆژەكە .. قۆتۆ-زریان تەها
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی 24 سه‌عاتی ڕاگه‌یاند تا هاووڵاتییان سوودی لێ ببینن و به‌بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن سوود له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئادار، له هه‌ولێر د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی 24 سه‌عاتی ڕاگه‌یاند كه هێڵێكی گه‌رمه و 24 سه‌عات له وه‌ڵامی هاووڵاتییان ده‌بن بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان.
هاووڵاتییان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن
وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی، سیسته‌مه‌كه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی كاری تێدا ده‌كات و هاووڵاتییان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ڕێی هه‌ندێك ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه هاووڵاتییان پرس به پزیشكان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كانیان و پێویست نییه بچنه بنكه‌كانی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ئۆنلاینی ته‌ندروستیان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
له‌باره‌ی دوا ئاماری كۆرۆنا گوتی، 75%ی تووشبووانی كۆرۆنا له سنووری سلێمانین و ژن زۆرترین رێژه پێكده‌هێنن و زۆترین ئه‌وانه‌ی توشبوون له ئێران بووه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، 66%ی تووشبوانی كوردستان نیشانه‌یان لێ به‌ده‌ر نه‌كه‌وتووه و ئه‌وانه‌ی تریش ته‌نیا پله‌ی گه‌رمیان به‌رزه.
له كوردستان 40 حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆمار كراوه 13 به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست داوه.