لە ماڵەوە تاقیكردنەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا بكە

:: PM:06:18:19/03/2020 ‌

كێبەركێی كۆمپانیا و ناوەندەكانی توێژینەوەی وڵاتانی پێشكەوتوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە خێرایی ئاشكراكردنی بەردەوامە، كۆمپانیایەكی ئەمەریكی رای گەیاند كە ئامێرێكی تاقیكردنەوەی و ئاشكراكردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەوە داهێناوە.
كۆمپانیاكانی بواری پزیشكی كێبەركێی قازانج دەست پێ دەكەن
كۆمپانیای "بایۆ ئەمەریكا"، رای گەیاند كە تاقیكردنەوەیەكیان بۆ ئاشكراكردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا داهێناوە 10 خولەك دەخایەنێت و پشت بە وەرگرتنی دڵۆپێك خوێن لە پەنجەوە دەبەستێت و تێچووی هەر تاقیكردنەوەیەكیش 10 دۆلارە بۆ هەر نەخۆشێك، ماڵپەڕی كۆمپانیاكە بڵاوی كردەوە كە دەكرێت تاقیكردنەوەكە لەلایەن كەسانی شارەزا لە فڕۆكەخانە یان قوتابخانە یان شوێنی كار و نۆرینگەكان بكرێت.

وەك كۆمپانیاكە باسی كردووە دەستی كردووە بە رەوانەكردنی نموونەی ئامێرەكە بۆ وەزارەتەكانی تەندروستی لە چەند وڵاتێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا.

كۆمپانیایەكی تری ئەمەریكی رای گەیاند كە لە 23ی ئەم مانگەوە دەتوانرێت تاقیكردنەوەی ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت، كاتێك كۆمپانیای " Everlywell"، رای گەیاند كە تاقیكردنەوەیەك دەخاتە بازاڕەوە خەڵك دەتوانن راستەوخۆ بیكڕن و بەكاری بێنن، ئەوەیش دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی لە 29ی شوباتی رابردوو رێگەی بە تاقیگە باوەڕپێكراوەكان دا بە پەرەپێدانی تاقیكردنەوەكان بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسی كۆرنا.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل