بڕیارێكی حكوومەتی هەرێم هه‌زاران كەسی لە كۆرۆنا رزگار كرد

:: PM:06:58:19/03/2020 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دووپات دەكاتەوە كە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ كاریگەریی گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا هەبووە و سوودی زۆرە.

هاوكات لەگەڵ تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، حكوومەت تەواوی ڕێوشوێنەكانی بۆ خۆپارێزی جێبەجێ‌ كرد، یەكێك لە بڕیارەكان راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بوو كە تا ئێستەیش بڕیارەكە كاری پێ دەكرێ‌.

بڕیارەكان لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستانە لە كۆرۆنا
لەسەرەتای راگەیاندنی بڕیارەكە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بڕیارەكان لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستانە لە كۆرۆنا و ناچارن قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئادار، د.محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ كاریگەری زۆری لەسەر كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنا هەبووە.

ڕوونیشی كردەوە كە بەهۆی ئەو بریارەوە رەنگە لە داهاتوو دەربكەوێ‌ سەتان كەس لەو ڤایرۆسە رزگاریان بووە چونكە ماوەیەكی زۆر بەریەككەوتن لەنێوان هاووڵاتییان نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دووپاتی كردەوە كە لە رۆژانی داهاتوو بە تەواوی كاریگەری ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە دەردەكەوێ‌ " كەچەند سوودی هەبووە".

ئێستە لە هەرێمی كوردستان 40 حاڵەتی كۆرۆنا تۆمار كراوە 13 لەوانە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و یەكێكیش گیانی لە دەستداوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم