چه‌كدارانی داعش له ناو شاری مووسڵ ده‌ستیان كردووه به جموجۆڵ و ته‌قاندنه‌وه‌ی شوێنه گرنگه‌كانی شاره‌كه.
به‌پێی زانیاریی هه‌واڵگريی سوپای عێراقی، كه‌مێك به‌ر له ئێسته، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، باڵه‌خانه‌ی پارێزگای مووسڵ كه له‌ناوجگه‌رگه‌ی شاره‌كه‌یه، به ته‌واوی ده‌ته‌قێننه‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، پیلانی داعش له ناو شاره‌كه ئه‌وه‌یه، هه‌موو باڵه‌خانه گرنگه‌كانی شاره‌كه بته‌قێننه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن.
لای خۆشییه‌وه، هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق لە لێدوانەكەیدا بۆ "ڕۆیتەرز"، دەڵێ: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی پێمان گەیشتووە، هێشتا ئەبوبەكر بەغدادی سەردەستەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناو مووسڵ نەچووەتە دەر و فەوزی عەلی كە پسپۆڕی دروستكردنی تەقەمەنییە، لەگەڵیدایە و خۆیان بۆ بەرگرییەكی تۆكمە ئامادە دەكەن.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی داعش، بۆ چالاكییه‌كانی داعش له ناو شاره‌كه ماوه‌ته‌وه و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ك له زاری "ڕۆبێرت ماردینی" به‌رپرسی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بڵاویان كردووه‌ته‌وه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه داعش غازی كیمیایی به‌كار بهێنێ.
به‌پێی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئێسته له ناو شاری مووسڵ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی لێ ماوه، ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ و كۆچبه‌رانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌مامكی دژ به گازی كیمیاییان ئاماده كردووه، تا ئه‌گه‌ر داعش به‌كاری هێنا، بتوانن زۆرترین هاوكاری بگه‌یه‌نن به خه‌ڵكی مووسل.
لە 10ی حوزەیران/یۆنیۆی 2014 دوای ڕاكردنی 60 هەزار چەكداری سوپا و پۆلیسی عێراق، شارەكە كەوتە دەست تیرۆریستان، ئەمڕۆ دووشەمیش 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر دوای دوو ساڵ و زیاتر لە چوار مانگ، هێرش بۆ رزگاركردنەوەی شارەكە و وەدەرنانی تیرۆریستان دەستی پێ كرد.
مووسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە و یەكێكە لە شارە مێژوویییە بەناوبانگەكانی ناوچەكە و بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی، زیاتر لە دوو ملیۆن كەس دەبێت و هەریەك لە پێكهاتەكانی عەرەبی سونە و كورد و توركمان و مەسیحی و كوردانی ئێزیدی و شەبەك تێیدا نیشتەجێن، زێی دیجلە بەنێو شارەكە تێپەڕ دەبێت و كردوویەتی بە دوو بەشەوە و بە بەشی ڕاست و چەپی شارەكە ناوزەد كراوە.