شیردانی سروشتی ئەو سوودانەشی هەیە

:: PM:05:49:26/02/2017 ‌
توێژینەوەیەكی پزیشكی دەری دەخات كە پێوەندی لە نێوان شیردانی سروشتی كەمبوونەوەی تێكڕای تووشبوون بە شێوانی میتابۆڵیسمەوە هەیە كە چەند چەند نیشانەیەك لەسەر مرۆڤ دروست دەكات، لەوانە بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و بەرزی ئاستی گلوكۆز و چەوری سیانی كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشی شەكرە و جەڵتەی مێشك.

ئەو توێژینەوەی لە زانكۆی نیویۆرك كە چوار هەزار و 700 ئافرەتی كۆریایی گرتەوە، دەری دەخات كە شیردانی سروشتی بۆ ماوەی 12 مانگ یان زیاتر پێوەستە بە كەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێوان و كێشەی میتابۆلیسم.

لە توێژینەوەیەك كە ژمارەیەك ئافرەتی كۆریایی لە نێوان تەمەنەكانی 19-50 ساڵ گرتەوە و ئەوان كران بە چوار كۆمەڵەوە، یەكەمیان لەوانەی كەمتر لە پێنج مانگ شیردانی سروشتییان كردووە و دووەمیان لە نێوان شەش تا 11 مانگ و سێیەمیش لە نێوانی 12-23 مانگ و كۆمەڵەی چوارەمیش تا زیاتر لە 24 مانگ.

ئەنجامەكان دەریان خست كە ئەو ئافرەتانەی تا 12 مانگ و زیاتر لەسەر شیردانی سروشتی بەردەوام بوون كەمتر تووشی ئەو شێوانە دەبوونەوە بە بەراورد بەوانی تر، دكتۆرە سۆزان جەی كۆرنستاین مامۆستای وانستی بەرگری لەش لە زانكۆی نیویۆرك لەو بارەوە گوتی، شیردانی سروشتی كار بۆ پاراستنی ئافرەتان دەكات لەو جۆرە شێوانە و ئەوەش بەڵگەیەكی تری سوودەكانی شیردانی سروشتییە بۆ تەندروستی دایكان بەر لە تەندروستی مداڵەكانیان.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل