داوای لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی ئەركان شەریف دەكرێت

داوای لێكۆڵینەوە لە كوشتنی ڕۆژنامەنووسەكەی داقووق دەكرێت، كە چەند شەوێك لەمەوبەر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە تیرۆر كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تشرینی دووەم، رێكخراوەكانی "ئای ئێم ئێس" و "سی دی ئۆ" و "سەنتەری میترۆ"، بۆ داكۆكیی لە مافی رۆژنامەنووسان ڕاگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، هەواڵی كوژرانی ئەركان شەریف تووشی شۆكی كردین بەتایبەت كە ڕووداوەكە لە داقووقی نزیك شاری كەركووك ڕووی دا.
ئەو ڕێكخراوانە دەڵێن، لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا سێ رۆژنامەنووس كوژراون و پێنج رۆژنامەنووسیش گیراون، بۆیە داوا لە كاربەدەستانی حكوومەتی عێراق دەكەین كە هەڵبستێت بە ئەركەكانی سەر شانی لە پاراستنی رۆژنامەنووسان و وەستاندنی ئەو بەناو رێكارە یاساییانە دژ بە دەزگەكانی راگەیاندن و لێكۆلینەوەیەكی خێرا و یاسایی بكەن لە كوشتنی رۆژنامەنووس "ئەركان شەریف".
ڕۆژی دووشەم 30ی تشرینی یەكەم، كەناڵی ئاسمانی كوردستان تی ڤی بڵاوی كردەوە، ئەركان شەریف وێنەگری كەناڵەكەیان لە شارۆكەی داقووق لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە لە ماڵەكەی خۆیدا بە چەقۆ كوژراوە.
ئەركان شەریف، لەدایكبووی ساڵی 1967ە و خاوەنی سێ منداڵە، لە ساڵی 2004ەوە كاری وێنەگری بۆ سەتەلایتی كوردستان دەكات.
وشە -
سهرخێڵ هاشم