هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، وێنەی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
کیژان ئیبراهیم خەیات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرامدا وێنەیەکی خۆی بڵاو کردووەتەوە و هەوادارانی سەرسام کردووە.
ئەم ژنە هونەرمەندە ئێستە دادوەری خۆشترین دەنگی منداڵانە لە کەناڵی "پلیستانک تی ڤی"دا و لە ژێر وێنەکەیدا، کە لە ناو ستۆدیۆی هۆڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، بە ئینگلیزی نووسیویەتی: (دوێنێ، ستۆدیۆی پلیستانک تی ڤی.)
کیژان ئیبراهیم خەیات کچی هونەرمەندی ناوداری کۆچکردوو ئیبراهیم خەیاتە. هەر لە منداڵییەوە خولیای هونەر بووە، لەبەرئەوەی خێزانەکەی، خێزانێکی هونەری بوون. باوکی هاندەری گەورەی بووە.
لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 2007- 2008 بەشی موزیکی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی 2014- 2015 کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بەشی بەجێهێنانی موزیکی تەواو کردووە. یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 2003 بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای "جومعە" لە دەرهێنانی (حوسین میسری). کیژان تا ئێستە، بە بەردەوامی بەشداری لە فێستیڤاڵی ساڵانەدا کردووە.
هونهرمهند كیژان ئیبراهیم هاوسەری پەیکەرساز "زیرەک میرە"یە، تا ئێستهش تهنیا یهك ئهلبوومی بهرههم هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ڕابردووشدا ڕای گەیاندبوو، كه سەرقاڵی ئەلبوومێکی نوێیە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.