شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی (ئێن ئارتی دوو)، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه به قسه‌كانى ده‌نگۆكان له جیابوونه‌وه‌ى له هاوسه‌ره‌كه‌ى زیاتر ده‌كات.
پێش ماوه‌یه‌ك خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو"، شانۆ به‌كر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی كه له‌ناو نه‌خۆشخانه گرتبووی و كانیولای پێوه بوو، نووسیبووی: "وه‌ك ده‌ڵێن له‌شساغی پاشایه‌تییه"، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه له ناو كه‌ناڵى nrt2 به "وشه" ڕاده‌گه‌یه‌نن و ده‌ڵێن: "ئه‌و شه‌وه شانۆ له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌بێت به ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕیان و شانۆ ده‌برێت بۆ نه‌خۆشخانه".
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێ ئاماه‌ى به‌وه كرد، ماوه‌یه‌كى زۆره شانۆ كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌یه و كێشه‌كه‌یان گه‌یشتۆته ده‌داگا، به‌ڵام شانۆ ناهێڵێت جارێ باسى هیچ بكات و به‌مزووانه بڕیاره له‌گه‌ڵ (چیا)ى هاوسه‌رى جیا ببنه‌وه.
شانۆ به‌كر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى خۆى نووسیویه‌تى :"ئەوانەی بەسەرماندا دێن ڕەنگە بە ئازار بن، بەڵام ئەوەی گرنگە هەمیشە بە بەهێزی بمێنینەوە"، هه‌وادارانى داوایان ڵى كردووه كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر قسه‌كانى و ئه‌وه بدات كه له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیا بووه‌ته‌وه یان نا، به‌ڵام شانۆ هیچ وه‌ڵامێكى نه‌بووه.
جگه له‌م هه‌ڵوێستانه سه‌رجه‌م وێنه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌یشى له ڕۆى هاوسه‌رگیرى گرتبوویان "شانۆ" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك و ئینستاگرام ڕه‌شى كردووه‌ته‌وه.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له‌دایك بووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراه‌یم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو شانۆ ئه‌و پڕۆگرامه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرێت كه ناتوانێ وه‌ك و شارا ڕۆڵێكی باش بگێڕێت، پێشتر ئه‌ندامی تیپی میوزیكی "لوڕ" بوو. به‌هۆی ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن ناوبراو ئاشكرای كردووه، ئێسته وازی له میوزیك هێناوه.