كالۆری بریتییە لە یەكەی پێوانەیی وزەی مرۆڤ، بڕی وزهی پێوست بۆ بهرزكردنى تهنها یهك پلهی یهك لیتر ئاو دهكاته یهك كالۆری، لە هەمووسهعاتێكدا بۆ هەر یەك كیلۆگرامێك لە كێشی لەش، مرۆڤ پێویستی بە یەك كالۆری هەیە ئەمە تەنها بۆ كرداری هەناسەدان و كاركردنی هەمو ئەندامەكانی وەك پاڵنانی خوێن و هەناسەدان بەبێ كاری زیادە كردن و جوڵە.
كالۆری مرۆڤ تەنها لە
خواردنەوە دەستی دەكەوێت پاش كرداری هەرسكردن كە بە شێوەی ATP لە لەشدا پاشەکەوت دەکرێت و دهمێنێتهوه.
ڕێگەی پێوانەكردنی بڕی كالۆری پێویست زۆرن، بەڵام باشترین ڕێگە هاوكێشەی هاریس باندیكەیتە كە بەم شێوهیهى خوارهوه:
(BMR for males) = 66 + (13.7 x w) + (5 x h) - (6.8 x y)
(BMR for females) = 655 + (9.6 x w) + (1.8 x h) - (4.7 x y)
لەكاتێكدا..
h= بەرزی باڵا بە سم
w = كێش بە كگم
y = تەمەن بە ساڵ
بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و لەشڕێكی، هەمووان لە هەوڵی دۆزینەوەی خێراترین ڕێگادان بۆ سوتاندنی زۆرترین كالۆری، بەڵام هەندێ باوەڕی هەڵە لەو بارەیەوە هەن.
بۆ نموونه هەندێك كەس باوەڕیان وایە كە كرداری سێكس، ڕێژەیەكی زۆر لە كالۆری دەسووتێنێ و جێی وەرزش دەگرێتەوە، بەڵام ئەو باوەڕە هەڵەیە و كرداری سێكس تەنیا 21 كالۆری دەسووتێنێت و جێی وەرزش ناگرێتەوە.
ئەوە تێگەیشتنێكی هەڵەیە، سوتاندنی ئەو كالۆرییەی لە شوكولاتە وەرگیراوە سەختترە لە سوتاندنی ئەو كالۆرییەی كە جەستە لە سەوزە و میوە وەریدەگرێـت.
بەپێی تازەترین لێكۆڵینەوە، ئارەقەكردن پەیوەندی بە سرووشت و تەڕایی و گەرمی لەشەوە هەیە، كە لە مرۆڤێكەوە بۆ ئەوی دیکە جیاوازە. رێژەیەكی كەم لە كالۆری دەسووتێنێ.
ئەوە تێگەیشتنێکی باوی هەڵەیە، هەرگیز رۆیشتنی ئاسایی و راكردن هەمان رێژەی كالۆری ناسووتێنن.
بەرای پسپۆڕانیش، باشترە سێ دهقه بەر لە وەرزشكردن شتێكی سوك وەك جۆرێكی میوە بخورێت، ئەوا یارمەتی سووتاندنی كالۆری زیاتر دەدات، لە وەرزشكردن بە سكی برسی.
بۆئەوەی كێشت زیاد نەكات و تووشاری قەڵەوی نەبیت پێویستە بڕی ئەو كالۆرییە بزانیت كە ڕۆژانە لە رێی خواردنەوە پێویستە وەری بگریت و لەشت لێی بێبەش نەكەیت بەبێ ئەوەی ئەگەری ئەو نەخۆشیانە لەخۆت نزیك بكەیتەوە كە لە قەڵەوی و زیادی كێش دەورت لێ دەدەن.
ئەوەی ناسراوە كە قەڵەوی و زیادی كێش چەندان نەخۆشیت بۆ دەهێنن وەك شەكرە و بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و كێشەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن و هەوكردنی جومگەكان و كێشەكانی بڕبڕەی پشت و هیتریش، بۆیە پێویستە بەپێی رەگەز و تەمەن و جۆری كار و ژیانی رۆژانەت بزانیت كە پێویستیت بەچەند كالۆری هەیە و هەوڵ بدەیت كۆنترۆلی بكەیت و ببیە خاوەن كێش و لەشولارێكی رێك و ئاسایی.
شارەزایانی تەندروستی بۆ ئەو مەبەستە چەند رێناییەك دەردەكەن بۆ نەهێشتنی قەڵەوی لەی رێگەی چەند گۆڕانكارییەك بۆ شێوازی ژیانی رۆژانە و بەو جۆرە:
1-خواردنی بەیانی بخۆ، كەسانێك هەن وا دەزانن نەخواردنی نانی بەیانی لاوازیان دەكات، كەچی لە راستیدا پێچەوانەكەی راستە و لەشی مرۆڤ كاتی بەیانی تەواو برسییە سووتاندنی چەوەری كەم دەكاتەوە.
2-بەكارهێنانی پلیكانه لەبری مەسعەد، سەركەوتن بەپێبلقە سەدان كالۆری زیادی رۆژانە دەسووتێنێت، بۆیە رێگەیەكی باشە و بیكە بەشێوازێكی رۆژانەی ژیانت.
3-لە خواردنەوە گازییەكان دووربكەوە، زۆرێك لە ئێمە لە دوای نانخواردن ئەو جۆرە خواردنەوانە دەخۆن، لە راستیدا نەریتێكی لەناوبەرە بۆ تەندروستی.
4- رۆیشتنی 2 هەزار هەنگاوی رۆژانە، رۆیشتنی نیو كاتژمێر لە رۆژێكدا بڕێكی زۆری كالۆری دەسووتێنێت و بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، بۆیە رۆیشتنی رۆژانە ئەگەر 15 خولەكیش بێت بۆ ماوەی 2 جار لە رۆیشتن بۆ شوێنی كار و هاتنەوە بەپێ، یان بۆ كڕینی كەلوپەلی ماڵەوە، دەبێتە هاندەر بۆ سووتاندنی كالۆری زیاتر لەلایەن لەشەوە.
5- خۆت لە خواردنە چەورییە دروستكراوەكان بەدوور بگرە، خراپترین و سەرەكیترین هۆكارە بۆ قەلەوبوون، چونكە گۆشتە دروستكراوەكان رێژەیەكی زۆری كالۆری و چەورییە تێرەكان و سۆدیۆمیان تیادایە، لە پاڵ دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی خوێ لەلەش كە دەبنە هۆی قەتیسبوونی ئاو و هەڵاوسانی مرۆڤ.
6- خۆت لە ژەهری سپی بەدوور بگرە، یەكێك لە گەورەترین هۆكاری قەڵەوبوون خواردن و خواردنەوەی شیرنە كە رێژەی شەكر لە خوێندا بەخێرایی بەرز دەكەنەوە و دواتر دادەبەزێت و بەو جۆرە دەبنە مایەی خواردنی بڕێكی زۆری خواردن.
7- ماسی خواردن، بڕێكی زۆر لە ئۆمێگا3ی تێدایە كە بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر باشە و كار بۆ پاراستنی مرۆڤ لە قەڵەوی و تووشبوون بەجەڵتەی خوێن لە دڵ و مێشك دەكات، بەپێچەوانەی كۆلیسترۆل كە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن.
8- پزیشكان زیاتر لە زیانەكانی زۆر خواردنی پرتەقاڵ ئاگادارمان دەكەنەوە و دەڵێن، لەگەڵ ئەوەی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C رێژەیەكی كەمیش لە كالۆری لەخۆ دەگرێت، لە یەك پرتەقاڵدا نزیكەی 85 كالۆری هەیە، هەروەها پزیشكان دەڵێن لە رۆژێكدا خواردنی نزیكەی 255 كالۆری ڕێژەی نیوكیلۆ لە كێش بۆ جەستە زیاد دەكات كە ئەمەیش دەكاتە نزیكەی سێ پرتەقاڵ لە رۆژێكدا، بۆیە زیادەڕەوی كردن لە خواردنی پرتەقاڵدا بەشێوازێكی خێرا كێشمان زیاد دەكات.