خانمه گۆرانیبێژ "كیژان ئیبراهیم خه‌یات" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا سه‌ردانى فرمێسكى هونه‌رمه‌ند ده‌كات و پیرۆزبایى ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ى لێ ده‌كات و قسه‌یه‌یكش له‌سه‌ر ده‌نگى ده‌كات.
گۆرانیبێژ " كیژان ئیبراهیم" نوێترین وێنه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆرانبێژ فرمێسك گرتووه و هه‌ردوووكیان به شێوه‌یه‌كى ساده و جوان ده‌ركه‌وتوون له‌سه‌ر وێنه‌كان كیژان نووسیوویه‌تى: "دەنگە ئاسمانییەکە سوپاس بۆ دیارییە جوانەکانت ئەلبومی نوێت پیرۆز".
هه‌وادارانى هه‌ردوولا هیواى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كان و بوونىدوێتێك كۆیان بكاته‌وه له گۆرانییه‌ك بۆیانیان خواستووه، فرمێسكیش له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیوویه‌تى : "هاتنى كیژان بۆلاى من هاتنى به‌ناوبانگترین هونه‌رمه‌ندى كچى سلێمانییه و شانازییه بۆم".
كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردوو ئیبراهیم خه‌یاته و هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر بووه.
كیژان له شاری سلێمانی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واو كردووه. له ساڵی 2007- 2008 به‌شی موزیكی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و ساڵی 2014- 2015 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌شی به‌جێهێنانی موزیكی ته‌واو كردووه. یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ساڵی 2003 بووه كه گۆرانییه‌ك بوو بۆ تایتڵی زنجیره درامای "جومعه" له ده‌رهێنانی (حوسێن مسری). كیژان تا ئێسته، به به‌رده‌وامی به‌شداری له فێستیڤاڵی ساڵانه‌دا كردووه.
هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم هاوسه‌ری په‌یكه‌رساز "زیره‌ك میره"یه، تا ئێسته‌ش ته‌نیا یه‌ك ئه‌لبوومی به‌رهه‌م هێناوه به ناوی "درۆ" كه له نۆ تراك پێك هاتووه و له ساڵی 2012 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ڕای گه‌یاندبوو، سه‌رقاڵی ئه‌لبوومێكی نوێیه كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی ده‌كاته‌وه.