بنەڕەتەکانی وەرگێڕان لە تەرجەمەی قورئان

:: AM:10:06:02/10/2016 ‌

 

وەرگێڕان زانستە و وەك هەموو زانستە کردەيييەکانی (علوم تطبيقية)ی تر، فرە بنەمای تايبەتی خۆی هەيە کە دەبێ پێڕەو بکرێن، ئەگينا کارەکە نەنگ دەردەچێت و ڕەنگە وەرگێڕ سەرچيغ بچێت و کورد گوتەنی (ڕيسی لێ بە خوری ببێت). لەو بنەما سەرەکييانەی دەبێ زانستی وەرگێڕان چارەيان بکات تەژمەيی زمانەوانی Linguistic ambiguityو بەقا reliabilityپێکردنە. ئەگەر لە دەقی سەرچاوەدا تەژمەيی زمانەوانی هەبێت، کرداری وەرگێڕان لە تێگەيشتنی دەق و پاشان شکاندنی دەقەکە و داڕشتنەوەی لە زمانی مەبەست، دەکاتە ئەرکێكی ئەستەم و گرفت بۆ وەرگێڕ پەيدا دەکات و بەقاش بە دەقە مەبەستەکە ناکرێت. لە کاتەی کە تەژمەيی تەنيا لە دەقی سەرچاوەدا نابێت و جاری وا دەبێت دەقی مەبەستيش تەماوی دەردەچێت؛ دەبينين بەقا تەنيا خەسڵەتێکی دەقە مەبەستەکەيە و پەيوەندی بە دەقی سەرچاوەوە نييە و چونکی وەرگێڕ بە هەڵە لە دەقە سەرچاوەکە دەگات، دەقێكی تەماوی لە زمانی مەبەستی لێ دادەڕێژێتەوە و ئەمەش وا دەکات کە بەقای پێ نەکرێت.

بۆ ئەوەی وەرگێڕ خۆی لە داڕشتنی دەقێكی تەژمەيی بپارێزێت و دەقێك دابڕێژێتەوە بەقای پێ بکرێت، دەبێ لەو دەقە تێبگات کە دەيەوێت بيکوردێنێت.ئاسايييە کە دەقەکانی سەرچاوە جياواز بن؛ چونکە دەق هەيە باسی نوژداری دەکات و هەيە زمانەوانييە و ياسايييە و هەشە ئايينزەدەيە. بۆيێ کارێكی سرووشتييە ئەگەر دەقە مەبەستەکانيش لە يه‌کتری جودا و فرە بابەت بن.

وا پەسندە کە وەرگێڕ بێجگە لە شارەزايی لە بابەتی دەقەکانی سەرچاوەدا، شارەزايی لە نەريت و زمانەوانی ئەو نەتەوەيەشدا هەبێت کە دەقەکەيان بۆ وەردەگێڕێت. ئەوەی دەقێكی ئايينی وەردەگێڕێت، سەرباری پسپۆری لە هەردووك زمانی سەرچاوە و مەبەست، دەبێ لە دينەکەش باش شارەزا بێت؛ چونکە پێويستە هەر دەقێك بە گوێرەی تايبەتمەندييەکانی خۆی وەربگێڕدرێت. بەڵام هێشتا دەگەڵ ئەوەدا نيم کە دەڵێت: چونکه‌ ئايەتەکان لە چەندين کات و دۆخی لە يه‌کتری جودادا ئاشکرا کراون، بۆيێ لە ميانی وەرگێڕانی ئايەتەکاندا، دەبێت وەرگێڕ ڕەچاوی کات و دۆخی ئاشکرا بوونی ئايەتەکان بکات؛ ئاخر وەرگێڕانی ئايينی تا بڵێی ئەرکێکی هەستەوەر و ناسكە و تا بيری لێ بکەيتەوە گرينگيشە، چونکی دەقە ئايينييەکان بە هزر و باوه‌ڕی مرۆڤەکانەوە بەندن، خەڵك باوه‌ڕيان پێيانە. دەبێت وەرگێڕ جگە لەوەی بە تەواوی لە زمانەوانی عارەبی (نەك زمانی عارەبی) و زمانەوانی (نەك زمانی) زمانە مەبەستەکە شارەزا بێت، لەسەريشی پێويستە کە لە تەڤنار contextی ئاشکراکردنی دەقەکەش وريا بێت.

تەنيا ئامانجم مەعنا و فەصاحەت و شێوەی داڕشتنی زمانی ئايەتەکانی قورئانە، نەك مەبەستم هيچ لايەنێکی تر بێت، يێژم– زمانی داڕشتنی قورئان دەقێكی فرە ئاڵۆزە و سەنگی مەحەکی زوانی عارەبييە و هەمووی ڕاست و ڕەوايە [لَا يَأْتِيهِ الْبَاطِلُ] (الصافات؛ ئايەتی ٤٢). بۆيێ وا لە مەزەندەمە کە قورئان بە ڕەوانترين شێوەی زمانی عارەبی هاتووە و دەقا و دەقی تەواوە و، بە لای کەم، لە وەرگێڕانيدا، پێويست ناکات باسی کات و دۆخی ئاشکرابوونی ئايەتەکانی بکەين، چونکە ئايەت ئايەتە و دەبێ وەك خۆی تەرجەمە بکرێت نەك بەپێی ئەوەی چۆن ئەم و ئەو پاساوی هاتنە خوارەوەی بۆ دەکەن و گەلێك جار دەبنە هۆی ئەوەی ئايەتەکان بتەژمێنن و بە جۆرێك تەم و مژاوی بکەن کە سەر لە خوێندەرەکانی بە زمانی مەبەست بشێوێنن. سەيری ئەم نموونانەی خوارەوە بکە کە هەشت وەرگێڕی جودا ئايەتی ٣١ی سورەتی الأعرافيان وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئينگليزی و لێی وردببەوە و بزانە چيان کردووە:

دەقی سەرچاوە: {يا بَنيآدَمَخُذُوازينَتَکُمْعِنْدَکُلِّ مَسْجِدٍوَکُلُواوَٱشْرَبُواوَلاتُسْرِفُواإِنَّەُ لايُحِبُّالْمُسْرِفينَ} (الأعراف: ٣١)

وشەبەندييەکەی ئەمە دەبێت:

يا

بَني

آدَمَ

خُذُوا

زينَتَکُمْ

عِنْدَ

کُلِّ

مَسْجِدٍ

وَ

کُلُوا

وَ

ٱشْرَبُوا

ئەی

کوڕانی

ئادەم!

بگرن

خەملاندنتان

لای

هەر

مزگەوتێك

و

بخۆن

و

بخۆنەوە

وَ

لا تُسْرِفُوا

إِنَّەُ

لا يُحِبُّ

الْمُسْرِفينَ

وشەبەندی ئايەتی ٣١ی سورەتی الأعراف.

و

بە فيڕۆ مەدەن

ئەو

خۆشی نەگەرەکە

بە فێڕۆبەران

ئەمانەی خوارەوەش دەقە مەبەستەکانن (بۆ ئەوەی ئامانجەکەم بپێکم، لە ئينگليزييەوە دەيانکوردێنم):

"Children of Adam! wear your beautiful apparel at every time and place of prayer: eat and drink: But waste not by excess, for Allah loveth not the wasters”. 7:31; YousifAli;

وەرگێڕانی (يوسف عه‌لی)، ڕۆژی ١٤/٩/٢٠١٦ لەم بەستێنە: http://www.comp.leeds.ac.uk/nora/html/7-31.html وەرگيراوە و کورداندنەکەی بەم شێوەيە دەبێت: (ئەی منداڵانی ئادەم! لە هەموو کات و شوێنێكی نوێژدا، پۆشاکە جوانەکانتان لەبەر بکەن و بخۆن و بخۆنەوە و بەڵام بە فيڕۆ مەدەن؛ چونکە خودا بە فيڕۆبەرانی خۆش ناوێت}.

وشەبەندی وەرگێڕانەکەی يوسف عه‌لی ئەمەی خوارەوەيە؛ (ڕەچاوی ئەوە بکە کە ئينگليزی لە چەپڕا بۆ ڕاست دەنووسرێت):

O

Children

of

Adam!

wear

your

beautiful

apparel

at

every

time

and

place

ئەی

منداڵان

ی

ئادەم

بپۆشن

هی خۆتان

جوان

پۆشاك

لە

هەر

کات

و

شوێن

of

prayer:

eat

and

drink

But

waste

not

by

excess,

for

Allah

loveth

ی

نوێژ:

بخۆ

و

بخۆوە

بەڵام

بە فيڕۆ

مەدە

بە

فرە خەرجی

چونکی

خودا

خۆشی

not

the wasters

وشەبەندی وەرگێڕدراوە ئينگليسييەکەی ئايەتی ٣١ی سورەتی الأعراف.

 

ناوێ

بە فيڕۆدەران

يوسف عه‌لی وشەی [بَني] لە ناو دەقە قورئانييەکەی کردووەتە {منداڵان}؛ بەڵام چونکە [بَني] {منادى منصوب – لە (بنو) هاتووە} و کۆی (إبن)ـە و بە مانای کوڕ دێت و يوسف عەليش وشەی children (منداڵان)ی بەکار هێناوە و ئەمەش لە زمانی کورديدا کوڕ و کچ دەگرێتەوە، بۆيێ بەقا بە وەرگێڕانەکە نييە و دەبێت [بَني] بکرێتە {کوڕان} تا دەقە مەبەستەکە پڕ بە پێستی دەقە سەرچاوەکە بێت؛ لێرەدا دەبێ باسی ئەوەش بکەين قورئان مێيينەی بە نيوەی نێرينە داناوە: -{يُوصِيكُمُ اللّهُ فِي أَوْلاَدِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ} ئايەتی ١١؛ النساء؛ قورئان لە ١٨/٩/٢٠١٦ لە بەستێنەی http://www.islamicity.org/quransearch/?Topic=Nisa وەرگيراوە. بەمەش دەردەکەوێ قورئان لە وشەی [بَني] قسە دەگەڵ کوڕەکانی ئادەم دەکات نەك ئەوەی فەرمان بە منداڵانی ئادەم بە کوڕ و کچەوە بدات.

1.       وەرگێڕانەکەی خان بەم شێوەيەيە:

O Children of Adam! Take your adornment (by wearing your clean clothes), while praying and going round (the Tawaf of ) the Ka'bah, and eat and drink but waste not by extravagance, certainly He (Allah) likes not Al-Musrifun (those who waste by extravagance).

ئايەتی ٣١ لە سورەتی الأعراف

وەرگێڕانی بۆ ئينگليسی: خان

ئەی منداڵانی ئادەم! خۆتان بڕازێننەوە (بەوەی کە پۆشاکی خاوێن لەبەر بکەن)، لەو دەمەی کە نوێژ دەکەن و بە دەوريدادەسووڕێنەوە، (تەوافی) کابە دەکەن و بخۆن و بخۆنەوە بەڵام بە دەست بڵاوی بە فيڕۆ مەدەن، بە دڵنياييەوە ئەو (اللە) المسرفينی(بە دەست بڵاوانی) خۆش ناوێت.

کورداندنی دەقە مەبەستەکە:

مامكـــاك

O children of Adam, attend to your adornment at every time of prayer, and eat and drink and be not prodigal; surely He loves not the prodigals.

ئايەتی ٣١ لە سورەتی الأعراف

وەرگێڕانی بۆ ئينگليسی: مەولانا

ئەی منداڵانی ئادەم، لە هەموو کاتێکی نوێژدا خۆتان بڕازێننەوە و بخۆن و بخۆنەوە و دەست بڵاو نەبن؛ بە دڵنيايييەوە ئەو دەست بڵاوانی خۆش ناوێت.

کورداندنی دەقە مەبەستەکە:

مامكـــاك

O Children of Adam! Look to your adornment at every place of worship, and eat and drink, but be not prodigal. Lo! He loveth not the prodigals.

ئايەتی ٣١ لە سورەتی الأعراف

وەرگێڕانی بۆ ئينگليسی: پكتاڵ

ئەی منداڵانی ئادەم! لە هەر شوێنێكێ پەرستنێدا ئاگاتان لە جوانی خۆتان بێت و بخۆن و بخۆنەوە و دەست بڵاو نەبن. ئەو دەست بڵاوانی خۆش ناوێت.

کورداندنی دەقە مەبەستەکە:

مامكـــاك

O children of Adam, you shall be clean and dress nicely when you go to the masjid. And eat and drink moderately; Surely, He does not love the gluttons.

ئايەتی ٣١ لە سورەتی الأعراف

وەرگێڕانی بۆ ئينگليسی: ڕەشاد

ئەی منداڵانی ئادەم، دەبێ کە دەچنە مزگەوت، خاوێن بن و بە ڕێكی پۆشاك بپۆشن. و مامناوەندانە بخۆن و بخۆنەوە؛ بە دڵنيايييەوە، ئەو چڵێسانی نە خۆش گەرەکە.

کورداندنی دەقە مەبەستەکە:

مامكـــاك

Children of Adam, dress well when attending the mosques, eat and drink but do not be excessive for God does not love those who are excessive (in what they do).

ئايەتی ٣١ لە سورەتی الأعراف

وەرگێڕانی بۆ ئينگليسی: سەروەر

منداڵانی ئادەم، کە دەچنە مزگەوت باش بپۆشن، بخۆن و بخۆنەوە بەڵام زێدەڕۆيی مەکەن چونکە خودا ئەوانی خۆش ناوێت کە زێدەڕۆن (لەوەی کە دەيکەن).

کورداندنی دەقە مەبەستەکە:

مامكـــاك

O children of Adam! attend to your embellishments at every time of prayer, and eat and drink and be not extravagant; surely He does not love the extravagant.

ئايەتی ٣١ لە سورەتی الأعراف

وەرگێڕانی بۆ ئينگليسی: شاکر

ئەی منداڵانی ئادەم! لە هەر کاتێكی نوێژ کردندا خۆتان بڕازێننەوە و وەخۆن و وەخۆنەوە و پڕ خەرج مەبن؛ بە دڵنياييەوە ئەو پڕ خەرجکەرانی خۆش ناوێت.

کورداندنی دەقە مەبەستەکە:

مامكـــاك

O children of Adam ! take your adornment at every time and place of worship, and eat and drink, but be not immoderate; surely, HE does not love those who are immoderate.

ئايەتی ٣١ لە سورەتی الأعراف

وەرگێڕانی بۆ ئينگليسی: شێر عەلی

ئەی منداڵانی ئادەم! لە هەر کات و جێگەيێكی پەرستندا خۆتان بخەملێنن و وەخۆن و وەخۆنەوە بەڵام نەکەن نەرمڕۆ نەبن؛ بە دڵنيايييەوە ئەو ئەوانەی خۆش ناوێت کە نەرمڕۆ نين.

کورداندنی دەقە مەبەستەکە:

مامكـــاك

لەم هەموو نموونانەی لە سەرەوەدا خرانه‌ ڕوو، بە ڕوونی ديارە کە چەند وەرگێڕێكيان، پتر ڕاڤەی ئايەتەکانيان بە زمانی مەبەست کردووە، بەپێی تێگەيشتنی تايبەتی خۆيان شييان کردوونەتەوە، نەك ئەوەی کە بەپێی بنەما سەرەکييەکانی وەرگێڕان ئينگليساندبيان، دەقە مەبەستەکان هزری بنچينەی ئايەتەکەيان فەرامۆش کردووە و شێوە و ڕەفتاری نووسينە سەرچاوەکەيان تێدا نييە و داڕشتنە ڕەسەنەکەی دەقی سەرچاوەيان وەلا ناوە و بەم پێيەش متمانەيان پێ ناکرێت و جۆرە تەمژەيييێکيان لە ئايەتەکەدا بۆ خوێنەری زمانی مەبەست دروست کردووە.

بۆ ئەوەی باشتر تەمژەبەندی وەرگێڕانی قورئان بۆ سەر زمانی کورديش ڕوون بکەمەوە، بەراوردێكی دوو دەقی مەبەستتان بۆ دەكەم، يه‌کەميان ئەوی حەزرەتی هەژار کردوويەتی و دووەم ئەوی بورهان مه‌حه‌مه‌د ئه‌مين نووسيويەتييەوە..حەزرەتی هەژار لەميانی وەرگێڕانی دەقی ئايەتی ٣١ سورەتی ئەعراف، جزمی هەشتەم، قورئانی پيرۆز، چاپی يه‌کەم/ ئێران/ ٢٠٠١؛ ل ١٥٤، دەنووسێ:

"ئەی فرزەندەکانی ئادەم! هەرگا دەچن بۆ نوێژکردن، جلکی جوان دەبەر بکەن، خواردنێ بخۆن و وەخۆن و لە ئەندازە دەرمەچن. خوا لەوانە خۆشی نايە لە ئەندازە دەردەکەوْن". لەيرەدا حەزرەتی هەژار وەرگێڕانی وشەی [بَني] کردووەتە {فرزەندە}، واتا منداڵ، بەمەش دەگەڵ سەرجەم دەقە مەبەستەکانی ئينگليزی هاوواتايە؛ بەڵام بە بۆچوونی من پڕ بە پێستی وشەی [بَني] نييە، چونکە کە قورئان داوا لە ژنانی {أَهْلَ الْبَيْت} دەکات کە لە ماڵێدا بسرەون {وَقَرْنَ فِي بُيُوتِكُنَّ} (سورەتی الأحزاب؛ قورئان؛ ئايەتی ٣٣؛ لە ٢٠/٩/٢٠١٦ لەم بەستێنەی خوارەوەدا وەرگيراوە http://www.islamicity.org/quransearch/?Topic=33%3A33 ڕەنگە عەقڵ ئەمە قبووڵ نەکات کە قورئان جارێکی تر بێ و بە يه‌کسانی فەرمان بە هەموو منداڵانی ئادەم (بە کوڕ و کچەکانەوە) بدات، ژيرانە بيرکردنەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئايەتی ٣١ی سورەتی الأعراف تەنيا ئاراستەی پياوان کراوە چونکە هەر ئەوان، بە لايەنی کەم لەوان سەردەمانی هاتنی قورئاندا، دەچوونە مزگەوت و ژنان نەدەچوون، بۆيێ (کوڕانی ئادەم) ڕەنگە لێرەدا لە (منداڵانی ئادەم) ڕەهاتر واتای [بَنيآدَمَ] دەگەيێنێت.

لە بەرانبەر و لە بەستێنەی http://islamicartdb.com/wp-content/uploads/2014/03/kurdishasantafseer.pdfدا، بورهان محه‌مه‌د ئه‌مين، شتێكی بەناوی تەفسيری ئاسان وەشاندووە کە تژی خاڵی دژ بە بنچينەی زانستی وەرگێڕانە و گەلەك لە دەقە سەرچاوەکەی قورئان ناکات و نووسەرەکەی بەپێی تێگەيشتنی خۆی لق و پۆپی بۆ ئايەتەکان دروست کردووە: سەيری کوردييەکەی هەمان ئەو ئايەتەی سەرەوە بکە؛ ئەمەيان تەفسيرەکەی (بورهان محه‌مه‌د ئه‌مين)ـە:

(٣١) ئەی نەوەی ئادەم، خۆتان بڕازێننەوە بە پۆشاك لەبەرکردن، لە کاتی هەموو نوێژ و چوونە ناو مزگەوتێكدا، بخۆن و بخۆنەوە (لە ناز و نيعمەتەکان) بەڵام زيادەڕەوی مەکەن، چونکە بە ڕاستی خوا لە سنوور دەرچوان و زيادەڕەوانی خۆش نابێت". سورەتی (الأعراف)، جوزئی هەشتەم، قورئان؛ ل ١٥٤، لە ١٥/٤/٢٠١٦ لە بەستێنەکەی سەرەوەدا وەرگيراوە. پێش هەموو شت خوا نەيفەرمووە (لا يغفر المسرفين) وەك بورهان کە دەڵێ {لە سنوور دەرچوان و زيادەڕەوانی خۆش نابێت} و فەرموويەتی :- [إِنَّەُ لايُحِبُّالْمُسْرِفينَ} (الأعراف: ٣١) واتا {ئەوانەی خۆش ناوێ کە لە ئەندازە دەردەکەون} بێگومان لێ خۆش نەبوونهەڕەشەيە و خۆشی ناوێت هيچ تامێکی هەڕەشە نادات.

خاوەنی تەفسيری ئاسان لەوەش سەرچيغ چووە کاتێك وشەی [بَني] کردووە بە (نەوە)، چونکه‌ {نەوە} بە واتای (حَفيد) دێت نەك [بَني]، دووەم: {بە پۆشاك لەبەرکردن} لە دەقی ئايەتەکەدا نييە و ڕەنگە [زينة] هەر چاو-ڕشتن و سيواك بەکار هێنان و ڕيش شانە کردن بووبێت.پاشان [مَسْجِد]ی کردووەتە {نوێژ و چوونە ناو مزگەوتێكدا}. کەچی ئەم واتايەش دەگەڵ دەقی ئەو مەعنا عارەبييەی ناگونجێ کە يوسف معلوف لە المنجد في اللغة والإعلام؛ چاپی نۆزدەم، المكتبة الكاثوليكية/ بيروت؛ ساڵەکەی لەسەر نييە، دەنووسێت: المَسْجِد ج مَسَاجِد: الموضع الذي يُسْجَد فيە، كل موضع يُتعبَّد فيەِ؛ واتا: {المَسْجِد کۆيەکەی مَسَاجِد: ئەو شوێنەيە کە کڕنۆشی لێ دەبردرێت. هەر شوێنێکە کە پەرستنی تێدا دەکرێت}. بەم پێيەش وشەی [مَسْجِدٍ] کە لە ئايەتەکەدا هاتووە هيچ پێوەندی نە بە نوێژ و نە بە کردەی چوونە ناو مزگەوتيشەوە هەيە. ئەو دەستەواژەی (لە ناز و نيعمەتەکان)يشی کە سەرباری ئايەتەکەی کردووە کەم و زۆر پێوەندی بە ئايەتەكەوە نييە، چونكە بەڵگەی ناوێ تا بزانين کە {ناز} نە دەخورێ نە دەخورێتەوە و لە عارەبی دەبێتە (دلال) يان (دلع)؛ فەرهەنگی دەريا، بەرگی يێکەم/ چاپی سێيەم؛ بڵاوکراوەی کتێبخانەی تيشك/ ساڵی چاپکردنی لە سەر نييە، ل.ل ٢٨٠-٢٨١؛ مەبەستی ئايەتەکەش لێرە هەر خواردن و خواردنەوەيە، بەمەش لە تەواوی بنەماکانی زانستی وەرگێڕان دەرچووە و ئايەتەکەی تژ تەژمە کردووە و بەقا بە وەرگێڕانەکە ناکرێت.

لە گەلێك شوێنی تر دەستەواژەی سەيری دوور لە دەقی سەرچاوەکەی هاوێشتووەتە سەر دەقە مەبەستەکە، هەر بۆ نموونە ئەمانەی خستووه‌تە سەر ئايەتی يه‌کەمی سورەتی (الفلق) و نووسيويەتی (ئەی محمد ﷺ، ئەی ئيماندار)، (هەمان سەرچاوەی ئينتەرنێت http://islamicartdb.com/wp-content/uploads/2014/03/kurdishasantafseer.pdf؛ ل ٦٠٤، لە ڕۆژی ٢١/٩/٢٠١٦ وەرگيراوە)، ئەمەش بە ڕاستی لە زانستی وەرگێڕاندا، بە تايبەتيش وەرگێڕانی دەقی ئاينی و تايبەتتريش لە وەرگێڕانی قورئاندا مەحاڵە پەسند بکرێتا، چونکە [قُل] فەرمانە بە واتای {بڵێ}يە و لێرەدا خودا فەرمان بەو کەسە دەکات کە قورئانەکە دەخوێنێتەوە و هەر تەنيا فەرمانی بە حەزرەتی محمد نەداوە، بەڵکو لێرە فەرمان پێکراو هێمابەند کراوە، واتا بووەتە ڕەمز و ئاماژەيە بۆ پياوانی مسوڵمان، ئاخر ئێستا محمد نەماوە و مردووە و ئەگەر مەبەستەکە تەنيا خودی پەيامبەر بوایه‌، ڕەنگبوو بە شێوەيه‌كی ديکە بگوترایه‌.

هەر لەو بە ناو وەرگێڕانەدا چەندان دەستەواژەی لە خەياڵی خۆی وەرگرتوونە و نووسيوونيەتیوە و وەك بڵێی ئايەتەکە بۆ خۆی هاتبێت يان بيەوێت قسە لەبری خودا تەواو بکات و ئەم چەشنە دەستکارييانەش هيچ پێوەندييان بە زانستی وەرگێڕانەوە نييە و هيچ کام لە فرە بنەما تايبەتەکانی زانستی وەرگێڕانيان تێدا پێڕەو نەکراوە و پێوەندييان بە وەرگێڕانی متمانەدارەوە نييە و دەقە مەبەستەکەش هێشتا پڕ تەژمەتر دەکات و کورديش ئەوەی ناگەرەکە و نابێ بەقای پێ بکرێت. 

نووسينی: مامــــكاك




وشە - وشه‌