خێوه‌ته‌كه‌ی سلێمانی هیچ نییه جگه له تێكشكانی خه‌ونه‌كانی كورد و خۆخۆشه‌ویستكردن لای میلیشیاكان و ئه‌وانه‌ی دوژمنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن، ئه‌مانه بێ ئه‌ملاولا حزب به‌كاریان دێنێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و لێدان له دۆزی كورد، ناڵێم هه‌موویان ئاگادارن و وه‌ك كار له‌وێن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیده‌سووڕێنن، نوێنه‌ری حزبن و له پشتی حزبیشه‌وه هی حه‌شدن، دوژمنی كورد له‌وكاته‌ی له‌وپه‌ڕی په‌رێشانیدایه، به‌داخه‌وه هه‌ندێك كوردی ده‌ست ده‌كه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بشێوێنێت و نه‌په‌رژێینه سه‌ر بیركردنه‌وه له داهاتوو.
تۆ سه‌یر بكه مانگی رابردوو له دوای ڕووخانی ئه‌سه‌د دنیای خواسته‌كانی كورد چه‌ند به‌رز بووه‌وه، خه‌ڵك چه‌ند گه‌شایه‌وه به‌و ده‌روه‌ی به ڕووی كوردی رۆژئاوادا كرایه‌وه، له‌لایه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدی هیوای كوردی گه‌وره‌تر ده‌كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك ماكرۆن به‌رده‌وام كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتر بۆ كورد ده‌كه‌ن، له‌ولاوه سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان له داڤۆس لۆبییه‌كی گه‌وره و فره‌وانی بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌مانه كوردیان له هه‌موو دنیادا شاگه‌شكه كردووه، ئه‌و ساتانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد ئه‌وپه‌ڕی جوانی پێشان ده‌دات و هه‌موو گوشاره‌كان وه‌لا ده‌نێت و ده‌ڵێت ئێمه كوردین و سوود له بچووكترین ده‌رفه‌ت وه‌رده‌گرین بۆ خۆمان.
به‌ڵام له‌ملاوه یه‌كێتیی نیشتمانی كه چه‌ند ساڵێكه كه‌س نازانێ چ سیاسه‌تێكی هه‌یه و به چڕی كاری بووه‌ته تێكشكانی خه‌ونه‌كانی كورد و تێكشكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌تا به‌ره‌ی مقاوه‌مه به‌هێز بوو، كابرا به جل و پۆستاڵی حه‌شده‌وه نمایش و دیداره‌كانی ده‌كرد، دوای ڕووخانی ئه‌سه‌د جله‌كانی فڕێ دا، هات كۆمه‌ڵێ به‌كرێگیراوی خسته ناو خێوه‌تێكه‌وه و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكیش له پاكیی خۆیان چوونه‌ته ناوی و رۆژ تا ئێواره خه‌ریكی مانۆڕن له‌م مایكه‌وه بۆ ئه‌و مایك و نائومێدی تۆ‌و ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به دنیا بڵێن كورد هیچ نییه و خه‌ونی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌چنن.
سه‌یر نه‌بێ به‌لاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی دراوسێمان هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی تری دۆڕاندووه و ته‌نیا سلێمانی و به‌غدای به‌ده‌سته‌وه ماوه، یارییه‌كه تا ئێسته به جوانی ده‌كات و مرۆڤی ساده‌یش به ئاسانی چه‌واشه ده‌كات، له‌ولاوه به به‌غدا ده‌ڵێ مووچه مه‌ده و ئازاریان بده، له‌ملایشه‌وه به نۆكه‌ره‌كانی ده‌ڵێ بچنه شه‌قام و تف له داروبه‌ردی كورد بكه‌ن، جا خڵه‌فاو هه‌یه له‌م دیمه‌نه تێناگات و تێده‌كه‌وێ، وه‌ك كابرای دراماچی كه هه‌موومانی به سته‌می به‌عس و دڕنده‌ییه‌كانی ڕاهێنا، كه‌چی له خۆی ناپرسێ له رابردوو چی كردووه و به‌رهه‌مه‌كانی بووه، دێت له به‌رده‌م مایكه‌كاندا ده‌ڵێ به‌عس باشتر بوو كه ده‌یگرتی دوایی به‌ری ده‌دای، به‌ڵام گومان ده‌كه‌م ئه‌و پیاوه به هه‌ڵه له ئیعازه‌كه‌ی حزب تێگه‌یشتووه كه بۆ فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی چووه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه و گوتوویه‌تی، هه‌ر رۆژه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌ك بچێته سه‌ردانی خێوه‌ته‌كه.
نازانم ده‌سه‌ڵاتی كوردی كێی له سێداره داوه وا ئه‌م جه‌لیله ده‌هری بووه و له‌و ئازادییه ره‌هایه‌ی كوردستان تێناگات و پاساو بۆ كوشتاره‌كه‌ی سه‌دام دێنێته‌وه؟ به‌ڵام خۆشحاڵم كه پێش مردنی ئیفلاسی خۆی ڕاگه‌یاند و هه‌موو مێژووی خۆی و كاره‌كانی، خسته ژێرپێی دایكه ئه‌نفالێك كه ئێسته‌یش هه‌موو شه‌وێك جێگه‌ی منداڵه زینده‌به‌چاڵكراوه‌كانی ڕاده‌خات و چاوه‌ڕوانه بێنه‌وه له خانووه قوڕه‌كه‌یدا له ته‌نیشتی بخه‌ون.
با درێژه‌ی نه‌ده‌مێ، ته‌نیا بیر له‌و دیمه‌نه بكه‌نه‌وه له نێوان ئه‌م دوو مانگه‌دا چی ڕووی دا؟ مانگی ڕابردوو كورد به‌گشتی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی یه‌كگرتنی هه‌رێمه تاقانه‌كه‌ی و ڕۆژئاوای كوردستانی بوو، ئێسته كه‌س ئه‌وه‌ی له بیر نه‌ما و خه‌ریكی درۆ و ده‌له‌سه‌ی مانگرتووانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبین كه خۆیان كونه‌مشكیان لێ بووه به قه‌یسه‌ری له ترسی تره‌مپ، به‌و حاڵه‌یشه‌وه هاتوون ماڵ له كورد تێكبده‌ن به نۆكه‌رایه‌تیی كورد خۆی. ئێسته ڕوونه دراوسێكه چۆن كار ده‌كات؟