ئۆپۆزسیۆنی كوردستان، یان ئه‌وانه‌ی دژی حكوومه‌تن و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و نازانن پێگه‌یان چییه، له باشترین حاڵه‌تدا ڕۆڵی جاش ده‌بینن، چونكه دژی هه‌موو شتێكی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ناڕازین، ئه‌مه‌یش خێرێكه خوا به پارتی داوه و گه‌ز گه‌ز باڵای پێ ده‌كات.
كاكی من.. داده گیان، به شتێك بڵێ باش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڵێ تۆ به ده‌زوویه‌ك به‌ستراوی به كورده‌وه و له بڕگه‌یه‌كدا ڕاستگۆی، ئێ خۆ ناكرێ دژی هه‌موو شت بی، ئه‌وه نه‌خۆشییه و بووه‌ته گرێ و كردووتی به دوژمنی كوردستان، هه‌تا ئه‌گه‌ر نه‌شزانی یان له گرووپێكدا ڕێك نه‌خرابی، به‌ڵام تۆ به‌شێكی له‌و تۆڕانه‌ی داگیركه‌ر ده‌یهۆننه‌وه بۆ ته‌شویش و تێكدانی شیرازه‌ی ژیان. ئه‌مه تۆمه‌ت نییه، وه‌ره له‌گه‌ڵم تا كۆتایی نووسینه‌كه.
ده‌یان ده‌وڵه‌تی گرنگ هه‌ن كه ئه‌ندامن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، واوه‌تریش وڵاتی ئه‌وروپایش هه‌ن، هه‌رچی توانایان هه‌یه به گه‌ڕی ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانبه‌رێكی باڵا پێشوازییان لێ بكات، كه‌چی نایكات، ئاخر مانای نییه تۆ كورد بیت و دڵت به‌و پێگه گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه و هه‌رێمه‌كه‌ت خۆش نه‌بێ، ئه‌ی تۆ چیت ده‌وێ؟
ئاخر تۆ كاره‌بات ناوێ، موه‌لیده‌ت ناوێ، به پاره‌ی مووچه‌ی ناو گوونێ ده‌ڵێی بۆ دزییه، ده‌بێته كارتی بانك ده‌ڵێی بۆ خۆیانه، هه‌ڵبژاردن ناكرێ ده‌ڵێی ده‌ترسن له ئه‌نجام، ده‌كرێ ده‌ڵێی ساخته‌كارییه، خه‌ڵك له ڕووداوی هاتوچۆدا ده‌مرن ده‌ڵێی خه‌تای خراپیی شه‌قامه، شه‌قام دروست ده‌كرێ ده‌ڵێی پاره‌كه‌تان له كوێ هێناوه، كامێرا داده‌نرێ جنێو ده‌ده‌ی و ته‌قه‌ی لێ ده‌كه‌ن، دانانرێ ده‌ڵێی سیستمی هاتوچۆ به‌ڕه‌ڵاییه.
فه‌رمانگه‌كان قه‌ره‌باڵغ بوون ده‌تگوت ڕۆتین زۆره، ورده ورده ده‌كرێن به ئه‌لیكترۆنی و ڕۆتین نه‌ماوه، ده‌ڵێی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمپانیایه. كۆمپانیا له هه‌رێم ده‌كشێنه‌وه ده‌ڵێی ته‌واو پارتی ده‌ڕووخێت و گۆشه‌گیر ده‌كرێ، كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكا گرێبه‌ستی 100 ملیار دۆلاری ده‌كات و ده‌ڵێ وه‌ك ده‌وڵه‌ت پشتگیریی ده‌كه‌ین، ده‌ڵێی ستافه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌مێكه مووچه‌خۆری پارتین.
تو شیری دایكت ئه‌وه نه‌خۆشی و جاشایه‌تی نه‌بێ چییه؟ هه‌ر به ڕاست تۆ چیت ده‌وێ؟ ده بیڵێ یان بینووسه با ئه‌مجاره ژیان بوه‌ستێت و هه‌موو شتێك به دڵی تۆ بێ، هه‌ر چ نه‌بێ با شه‌وێك به ئیسراحه‌ت بخه‌وی.