به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه و هه‌فته‌كانی رابردوو كه نرخی نه‌وت رووی له هه‌ڵكشان بووه، له دوێنێوه به خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه و ئه‌مڕۆ گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌م مانگه‌دا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت كه گه‌یشتبووه سه‌رووی 90 دۆلار ئێسته به 87 دۆلار و 47 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته 82 دۆلار و 28 سه‌نت.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا گه‌شه‌ی چالاكییه پیشه‌سازییه‌كانی چین، هۆكار بوو له‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازیی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵام دواین زانیارییه‌كان باس له پاشه‌كشه‌ی بازاڕه‌كانی ناوخۆی چین ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی داخوازی كه‌م ببێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له ئه‌مه‌ریكاش قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌و وڵاته كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ره له‌سه‌ر نرخی نه‌وت، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و له سه‌رووی ئه‌و قهبارهیهیه كه پێشتر چاودێرانی بازاڕ پێشبینییان كردبوو.
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو له‌ژێر كاریگه‌ریی هێرشه‌كه‌ی ئێران و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ نرخی نه‌وت هه‌ڵكشابوو.