هاوولاَتییه‌كی دانیشتووی پێنجوێن كه زۆرجار رۆڵی كارمه‌ندی شاره‌وانی ده‌بینێت، به‌ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كانه و داوایش ده‌كات كه خه‌ڵكی سنووره‌كه پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن.
به‌كر محه‌مه‌د، هاوولاَتییه‌كی پێنجوێنه به "وشه"ی راگه‌یاند، سالاَنێكی زۆره خۆبه‌خشانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و بازاڕه‌كانی ناو شارۆكه‌ی پێنجوێن، كاری لابردنی به‌رد و هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه ده‌كات كه هه‌ست ده‌كات ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆی هاوولاَتییان و شۆفێران دروستكردووه.
ئه‌و كاره‌ی من ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی مرۆڤانه و هه‌ستكردنه به‌به‌رپرسیارییه‌تی
ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌و كاره‌ی من ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی مرۆڤانه و هه‌ستكردنه به‌به‌رپرسیارییه‌تی به‌رانبه‌ر ژینگه‌ی كوردستان و شاره‌كه‌م و زۆر كه‌سیش واده‌زانن كه من كارمه‌ندی شاره‌وانیم، به‌لاَم من ته‌نیا هاوولاَتییه‌كم و له شاره‌وانی ده‌وام ناكه‌م، كاره‌كه‌شم بۆ خزمه‌تكردنه به ژینگه و هاووڵاتییان و شۆفێران".
به‌كر باس له‌وه ده‌كات كه له‌م كاته‌دا كه كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه زۆربه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنان بوون، كه به‌شێكیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پابه‌ندی رێنوێنییه ته‌ندروستیه‌كان نابن، "به‌لاَم من ئێسته تا پێم كرابێت به‌ماسكه‌وه رۆژانه كاره‌كانی خۆم ده‌كه‌م". ئه‌و داوا ده‌كات كه چیتر خه‌ڵك به گاڵته‌وه له كۆرۆنا نه‌ڕوانێت و خۆپارێزی بكه‌ن.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له شاری سلێمانییه‌وه دووره و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی