دوای ئەو بانگەشانەی كە دەڵێن: ژنی سەرۆكی فڕەنسا پیاوە ..ژنەكەی ماكرۆن رێگەی دادگا دەگرێت

:: PM:08:07:14/04/2024 ‌
بەپێی چەند بەڵگەیەك كە تازە فڕەنسییەكان ئاشكرایان كردووە، خانمی یەكەمی فڕەنسا خانم نییە و پیاوە، بەڵام دواتر وای پێ باش بووە وەك ژن خۆی دەربخات.

بەڵگەكان دەری دەخەن كە بریگیت ماكرۆن، خانمی یەكەمی فڕەنسا، تا ساڵانی هەشتا ناوی جان میشێل ترۆنیۆ بووە، دواتر ناو و ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە، ئەم بابەتەش ئێستە لە دادگای فڕەنسایە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ ناتاشاری ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ یەكلا بكرێتەوە كە زانیارییەكانی ئاشكرا كردووە.

ئەم چیرۆكە لە ساڵی 2021 بۆ یەكەم جار لەلایەن ئەو ڕۆژنامەنووسە و ئەماندین ڕۆی هاوڕێی لە یوتیوب بڵاو كرایەوە و تێیدا دەیسەلمێنن كە ساڵی 1953 بە كوڕی لەدایك بووە، پاشان خۆی كردووەتە كچ.

وا ديارە ماكرۆنی سەرۆكی فڕەنسا سەیروسەمەرەی زۆری بە دەورەوەیە، چونكە هاوسەرەكەی نەوەك پێشتر پیاو بووە، 24 ساڵیش لە خۆی گەورەترە و مامۆستای بووە.



وشە - عەبدوڵا عومەر