عێراق هاوڕەگەزخوازی قەدەغە كرد

:: PM:07:31:27/04/2024 ‌

لە نوێترین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگ لەسەر یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازی درا.

ئەمڕۆ شەموو، 27ی نیسان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چەند پرسێك كۆ بووەوە، لە ناویاندا پڕۆژەیاساى ڕووبەڕووبوونەوەی هاوڕەگەزخوازی بوو، تێیدا بڕیار درا كە هەر كەسێك تەمەنی سەروو 18 ساڵ بێت و هانی خەڵكی بدات بۆ هاوڕەگەزخوازی یان داوێنپیسی، یان بەزۆر و هەڕەشە، ئەوا دەگیرێت بە ماوەیەک کە زیاتر نەبێت لە 10 ساڵ. هەر كەسێكیش خوار تەمەنی 18 ساڵ هان بدات بۆ هاوڕەگەزخوازی یان بە هەڕەشە، دەگیرێت بۆ ماوەیەک کە زیاتر نەبێت لە 15 ساڵ.

هەروەها لە یاساكەدا هاتووە، پێویستە دادگە بڕیاری قەرەبووی دادپەروەر بدات بۆ ئەو كەسەی پەلكێشی داوێنپیسی یان هاوڕەگەزخوازی كراوە.

ئەو كەسەش كە بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازیی خۆی بكات، بۆ ماوەیەک کە كەمتر نەبێت لە یەك ساڵ دەگیرێت و زیاتر نەبێت لە سێ ساڵ، یان سزای دارایی كەمتر نەبێت لە پێنج ملیۆن و زیاتر نەبێت لە 10 ملیۆن دینار.

دەقی یاساكە لێرەدایە:




وشە - عەبدوڵا عومەر