له‌چوارچێوه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌مویلكردنی 79%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێبڕینی مووچه‌ی وه‌زارته‌كه‌ی راگه‌یاند كه به‌یه‌كێك له وه‌زارته گه‌وره‌كانی كوردستان داده‌نرێ.
به‌گوێره‌ی نووسراوی ژماره 8700 كه وه‌زیری ناوخۆ واژووی له‌سه‌ر كراوه لێبڕینی مووچه‌ی 21%ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ روون كراوه‌ته‌وه كه له پله‌ی عه‌میده‌وه تا پله‌ی (پ.پ) و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی وه‌زاره‌ته‌كه له پله‌ی یه‌ك تا 10 به رێژه‌ی %21 مووچه‌یان كه‌م ده‌كرێته‌وه.
لێبڕینی رێژه‌ی 50% له شایسته‌ی دارایی پله تایبه‌ته‌كان و پله‌ی لیوا جێبه‌جێ ده‌كرێ
له نووسراوه‌كه‌دا دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه لێبڕینی رێژه‌ی 50% له شایسته‌ی دارایی پله تایبه‌ته‌كان و پله‌ی لیوا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
باس له‌وه‌یش كراوه كه رێژه‌ی ئه‌م لێبڕینه ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه شایسته داراییه‌كانیان له 300 هه‌زار دینار كه‌متره و ئه‌وانه‌ی به هۆی رێژه‌ی لێبڕینی له 21% كه‌متر ده‌بێت بڕی 300 هه‌زار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.