به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رای گه‌یاند، ڕێژه‌ی چاك بوونه‌وه له‌ناو تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ی حوزه‌یران، د.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاماره‌كانی تووشبووان به كۆرۆنا ڕوو له هه‌ڵكشانه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌یشدا چاك بوونه‌وه هه‌یه.
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه له هه‌ولێر گه‌یشته 828 كه‌س
ڕوونیشی كرده‌وه كه ته‌نیا ئه‌مڕۆ 112 نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاك بوونه‌وه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاك بوونه‌ته‌وه له هه‌ولێر گه‌یشته 828 كه‌س.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر هۆشداری دابوو كه ره‌وشه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسیی زیاتر ده‌چێت.