کردەکانی پەکەکە لە پەلاماردان و سووتاندنی بارەگاکانی پارتی و حزبەکانی تر لە ڕۆژئاوای کوردستان، سووتاندن و شێواندنی ئاڵای کوردستان لەلایەن پەکەکەوە هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، چاودێرێک دەڵێ، ئەو کارە "نائەخلاقییە".
ئامانج عەلی خۆشناو چادێری سیاسی دەڵێ، پەکەکە بەم کارە ناڕەوایانە هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە، نموونەی دەسەڵاتێکی خۆسەپێن و دیکتاتۆرە لە دژی ڕۆڵەکانی کورد لە سووریا.
ئەو بۆ "وشە" گوتی، ئەم کارەی پەکەکە دژی گەلی کوردستان و چەمکە نەتەوەییەکانە، بۆ تۆقاندن و ڕێگری کردنە لە دەنگی ڕەسەنی کورد لە سووریا.
دووپاتی کردەوە، پەکەکە باجی ئەو ملهووڕی و ڕەفتارە ناشارستانى و نامرۆیی و دژەکوردە، هەر دەدات.
ئەو دەڵێ، ئەو کارەی کە نەیارانی کوردستان و داگیرکەران بوێرییان نیە بیکەن، پەکەکە زۆر بە بێباکی لە دژی کورد ئەنجامی دەدات.
شایانی باسە، باڵوێزخانەی ئەمەریکا بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوانە دەکات کە لە دژی پارتی ئەنجام دراوە.