زانیاری نوێ‌ لەسەر تەندروستی بەشیر حەداد بڵاو كرایەوە

:: PM:12:11:04/07/2020 ‌
دوای تێكچوونی تەندروستی د. بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگۆی مردنی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كرایەوە، ئەمڕۆ نووسینگەکەی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە.

تەندروستی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر باشە
ئەمڕۆ شەموو چواری تەمووز، نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئێستە تەندروستی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر باشە.

ڕوون كراوەتەوە، سوپاسی ئەو هەموو كەسانە دەكەین كە لە چەند رۆژی رابردوو بە پەرۆشەوە هەواڵیان پرسیوە و نیگەرانی باری تەندروستی بوون.

بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دانیشتووی هەولێرە، تووش نەخۆشیی گرانەتا بووە و هەواڵی تووشبوونی بەكۆرۆناش بڵاو كراوەتەوە، بەڵام تا ئێستە پشتڕاست نەكراوەتەوە.



وشە - رامیار جەواد