هاتوچۆی هەولێر شوفێران ئاگەدار دەكاتەوە

:: AM:08:59:05/07/2020 ‌
بەرپرسێكی هاتوچۆ ڕای دەگەیەنێت، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن بەهەمان ئەو رێكخستنی نۆرەیەی لە پێشوو بۆیان دانرابوو.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی تەمووز، فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە "وشە" ڕاگەیاند، ئاگەداری سەرجەم هاووڵاتییان دەكەینەوە كە پێشتر لە سستمی سەردانیكردن ناوی خۆیان تۆمار كردبوو  بۆ سەردانكردنی بەشەكانی هاتوچۆی هەولێر و نۆرەیان بۆ دانرابوو، ئێستە دەتوانن سەردانی بكەن.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی دەوام لە سنووری هەولێر، بەشێكی زۆری كارەكانی دەزگا فەرمییەكان و نافەرمییەكان وەستان
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر گوتی، ئەو كەسانەی لە هەفتەی رابردوو پێویست بوو سەردان بكەن، دەتوانن بەهەمان نۆرە سەردان بكەنەوە و پێویست بەدووبارە نۆرە ناكاتەوە، هەر هاووڵاتییەك  نۆرەكەی دەكەوێتە ئەو رۆژەی كە لەهەفتەی رابردوو بۆی دانرابوو.

باسی لەوەش كرد، ئەوانەی یەكشەمی ڕابردوو سەردانیان دەكرد، بەهەمان شێوە ئەمڕۆ سەردان بكەن و ئەوانەی دووشەمیان بۆ دانرابوو لە دووشەم سەردان بكەن.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی دەوام لە سنووری هەولێر، بەشێكی زۆری كارەكانی دەزگا فەرمییەكان و نافەرمییەكان وەستان.



وشە - رامیار جەواد