كورده‌كانی شاری یۆركی به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێ چێشتخانه‌یه‌ك به ناوی "شاری نهێنی" له شه‌قام و ڕێڕه‌وی "هۆرنبی" له ته‌نیشت ماركه‌ی جاك ویلز له ناوچه‌ی ستۆنی گه‌یتی شاره‌كه بكه‌نه‌وه و چه‌ندان جاریش داوای ڕه‌زامه‌ندییان له شاره‌وانی شاره‌كه كردووه، به‌ڵام دواجاریش ڕه‌تكرایه‌وه و شاره‌وانی ئاماده نییه ڕێ به كردنه‌وه‌ی ئه‌و چێشتخانه و ڕێستۆرانته كوردییه بدات.
پرۆژه‌كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی چێشتخانه و باڕێكی گه‌وره، به‌ڵام شوێنه‌كه ناوچه‌یه‌كه به چه‌ندان باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون ته‌نراوه، بۆیه تیمی پاراستنی ژیانی گشتی له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی یۆرك، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژاوه ژاوی زۆر دروست ده‌بێ، به ته‌واوی بیرۆكه‌كه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، پاشان ئه‌و كوردانه‌ی به نیازن ئه‌م كاره بكه‌ن جارێكی تر داوایان پێشكه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره شاره‌وانی بۆچوونی خه‌ڵكی نیشته‌جێی نزیكی شوێنه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌وانیش ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌نجام ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه به باڵه‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنه‌كه سه‌ركه‌وتوون و یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌ی دانیشتووی ئه‌پارتمانه‌كانن پرۆژه‌كه‌یان بۆ ڕوون كردوونه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ڕازییان بكه‌ن، به‌ڵێننامه‌یان پێداون كه چێشتخانه كوردییه‌كه كه باڕێكی مه‌یخواردنه‌وه‌یشی تێدایه و مه‌ی له‌گه‌ڵ خواردن پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك شوێنه‌كانی تر نابێ كه تا به‌ری به‌یانی كراوه بێ، به‌ڵكو خه‌ڵكی تا سه‌عات نۆ بۆیان هه‌یه بچنه نێو چێشتخانه‌كه‌وه و له‌و كاته به‌دواوه به ته‌واوی ڕێگری ده‌كرێ و ئه‌وانه‌یشی به‌ر له سه‌عات نۆ ده‌چنه ناو چێشتخانه‌كه ده‌بێ تا سه‌عات 11ی شه‌و بمێننه‌وه و دواتر به ته‌واوی داده‌خرێت.
یه‌لچین كیزلكایه كه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێكی تری ده‌یانه‌وێ ئه‌و پرۆژه‌یه له‌و شوێنه ستراتیجیه‌ی ناوه‌ندی شاری یۆرك بكه‌نه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
یۆرك میكس" دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازه و خه‌ڵكی و شاره‌وانیش به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون و هه‌وڵی زۆرمان داوه، تا ڕاستییه‌كه له خه‌ڵكه‌كه بگه‌یه‌نن، كه ئه‌مه هاوشێوه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه نییه.
هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه بۆ دروستكردنی ژاوه ژاو ده‌گێڕنه‌وه
برۆد باند كه تیمێكی شاره‌كه‌ن و تام و چێژی خواردنی كوردی‌یان پێشتر كردووه و ڕۆژنامه‌كه بۆچوونی له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌وه وه‌رگرتوون و ئه‌وان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پرۆژه‌ی جوانی هاوشێوه له یۆرك بوونی نییه و ئه‌مانه فه‌رهه‌نگێزی پڕ له ڕێز و به‌خشنده‌ییان هه‌یه و خواردنی كوردیش بێ سنوور خۆشه و ئه‌وه‌نده‌یشی كه ده‌یزانین كه خواردنگه‌كانی كوردی زیاتر ماڵباتین و دانیشتن تێیدا ئاڵۆزی و ژاوه ژاوی زۆری تێدا نابێت، به گونجاوی ده‌زانین ئه‌و فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌ی كورد له‌و شوێنه گرنگه‌ی یۆرك ئه‌زموون بكرێ و هه‌مووان ڕاستییه‌كه ده‌بینن كه كورده‌كان فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی دوور له ژاوه ژاوییان هه‌یه.
ئه‌و دوو هاووڵاتییه كورده‌ی ده‌یانه‌وێ پرۆژه‌كه بهێننه بوون دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنه‌وه و مه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پێشكه‌ش ده‌كرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ به یانه‌یه‌كی دانس كردن، جیا له‌وه‌یش پاسه‌وان له‌به‌ر ده‌رگه‌ی چێشتخانه‌كه داده‌نێن و ڕێ ناده‌ن سه‌ردانكه‌ران ژاوه ژاو له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌كه دروست بكه‌ن.
پۆلیسی هه‌رێمی نۆرس یۆكشایه‌ر له‌وباره‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه كه ئه‌م پرۆژه‌كه ڕێژه‌ی تاوان له ناوه‌ندی شاری یۆرك زیاتر نه‌كات و ئاڵۆزی زۆرتر دروست نه‌كات، بۆیه ئێمه‌یش هاوڕاین له‌گه‌ڵ شاره‌وانی و پرۆژه‌كه‌مان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه كیم هۆلیس ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وان خواردن وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، خواردنه‌وه‌یش بوونی هه‌یه و باڕێكی گه‌وره‌یش له چێشتخانه‌كه ده‌بێت، بۆیه به گوێره‌ی هه‌موو ئه‌و لایانه‌نانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆی كردووه، كاره‌كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
مایكل گۆلیگتلی ئه‌ندامی تیمی پاراستنی ژیانی گشتی له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی یۆرك له‌وباره‌وه گوتی، به دڵنیاییه‌وه سكاڵاكان زۆر ده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه به ڕووی سه‌ردانكه‌ران بكرێته‌وه و هه‌موو نیشته‌جێبووانی ئه‌و باڵه‌خانانه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، بۆیه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و دۆخه دروست ببێ، مۆڵه‌تمان به‌و پرۆژه‌یه نه‌داوه.
دوو هاووڵاتییه كورده‌كه سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یان و كردنه‌وه‌ی چێشتخانه‌یه‌كی كوردی
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، له ناوچه‌ی ستۆنی گه‌یت سێ دیسكۆ باڕی تر بوونی هه‌یه و به ته‌واوی خه‌ڵكی نیشته‌جێبووی شوێنه‌كانی ده‌وروبه‌ری بێزار كردووه، هه‌میشه سكاڵامان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه پێ ده‌گات، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمان داوه كه چیتر مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌وانه له‌و ناوچه‌یه نه‌ده‌ین، چونكه شوێنێكه كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان له نێو باڵه‌خانه‌كان ده‌ژین، نامانه‌وێ به‌هۆی ئاڵۆزی یانه‌كانی شه‌وانه تا به‌ری به‌یان ژیانیان لێ تێك بچێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو هاوبه‌شه‌كه‌ی پرۆژه‌كه چه‌ندانجار داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و ڕوونكردنه‌وه‌یان به خه‌ڵك داوه، به‌ڵام تا ئێسته داواكه‌یان به ڕه‌تكراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه نابێ كه شاره‌وانی و خه‌ڵكه‌كه بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه و به ته‌واوی پرۆژه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی و ئارام و جیاواز ده‌بێت، كه‌چی تا ئێسته لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان باوه‌ڕیان به‌مه نه‌كردووه و ڕێ ناده‌ن كورد له ناو جه‌رگه‌ی یۆرك "شاره نهێنییه‌كه"یان به ڕووی سه‌ردانكه‌ران بكه‌نه‌وه.